پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی ٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ راگەیاند. 


پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێدزراوە، لێکۆڵینەوە دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانرا چوار تۆمەتبار لە چەمچەماڵ بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕێک دۆلاریشیان پێ بووە.


دەشڵێت، تۆمەتباران لە دایکبووی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ بوون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ راگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.