ھەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای راگەیاند، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت، ، لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و منبج لە باکووری سووریا ١٥ شەڕڤان بەئامانج گیراون.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە، راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێۆشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ناوچەکانی زاب و خواکورک و مەتینا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانە ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە،  گەریلاکانی یەژاستار و ھەپەگە، نۆ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، بەھۆیەشەوە پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، سیستەمێکی راداریش بەتەواوی تێکشکێندرا.


لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتی و مەنبج لە باکوری سوریا، ١٥ شەڕڤانی یەپەگە بە ئامانج گیراون و گیانیان لە دەستداوە.