ھەواڵگری ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردوە ئەو مووشەکانەی ڕووسیا ئاراستەی ئۆکراینی دەکات سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە ھەڵەدا دەبەن. ھەر یەکێک لەم موشەکە ساختانە چەند پرۆگرامێک لە خۆ دەگرن بۆ تێکدان و وەستاندنی ئەو ڕادارانەی کە دەیانەوێت موشەکی ئیسکەندەر بدۆزنەوە و سەرچاوەیەکی گەرمییان تێدایە کە سیستەمی بەرگری ئۆکراین بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن. پاش گەیشتن و سەرقاڵکردنی سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە موشەکە ساختەکانەوە، موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان.

بە گوێرەی ھەواڵگری ئەمریکا ئەم موشەکە ساختانە نزیکەی نیو مەتر درێژن و کلکێکی پرتەقاڵیان ھەیە. ئەم موشەکانە لەگەڵ موشەکی ئیسکەندەر-ئێمدا بەردەبنەوە و سیستەمی بەرگری ئۆکراین سەقاڵ دەکەن و بەم شێوەیەش موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان. 

ھەرچەندە ڕووسیا ئەم جۆرە چەکە نوێیانە لە ئۆکراین بەکار دەھێنێت و ‌ھێزێکی زەبەلاحی ئاسمانی لە بەرامبەر ھێزە ئاسمانیە بچوکەی ئۆکرانیادا ھەیە بەڵام تا ئێستا سوپای ڕووسیا نەیتوانیوە ئاسمانی ئۆکراین کۆنترۆڵ بکات. بەمەش ڕوسیا نەیتوانیوە ھیچ ناوچەیەکیتری ئۆکراین داگیر بکات و بەرەو پێشەوە بچێت.