لە بەریتانیا منداڵێکی ١٧ مانگـ بەھۆی پەلاماری سەگـ گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٥٦
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بزانن شێوازی بەخێوکردنی سەگەکە چۆن بووە.
لە بەریتانیا بەپێی یاسایەک کە لە ساڵی ١٩٩١ دەرچووە ئەو سەگانەی جێگەی مەترسین بۆ سەر خاوەنەکانیان دەبرێنە شوێنی تایبەت و بەخێوکردنیان قەدەغەیە.
یەکێک لە دراوسێکانی خێزانەکە وەک شایتحاڵێک قسەیکردووە دەڵێت سەعات ٣:٥٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ بینیویەتی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دەشڵێت "لەوە دەچوو سەگەکە لەجۆری پیت بوڵ بێت."