جیهان

بە گوێرەی پلانەکەی حکومەت، لەم ساڵدا ژمارەی پەنابەرانی ھەمیشەیی لە ٣٥ ھەزارەوە بەرز دەکاتەوە بۆ ١٩٥ ھەزار، بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانی دەستی کار لە وڵاتەکەی چارەسەر بکات.

بەھۆی بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ماوەی دوو ساڵ ئوسترالیا سنورەکانی خۆی بەڕووی کۆچبەراندا داخست، ئەوەش وایکردووە کۆمپانیا بیانییەکان ناچاربن بە دوای دەستی کاردا بگەڕێن.

بەھۆی ئەو ڕەوشەوە، ڕێژەی بێکاری لە ئوسترالیا دابەزیووە بۆ کەمترین ئاست, و لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردودا بەوشێوەیە کەم نەبووەتەوە، کە لە ئێستادا ھاتووەتە خوارەوە بۆ ٣.٤%.

ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ململانێیەکی بەھێز دەکات لەگەڵ ئابوری وڵاتە پێشکەوتووەکان، ئەوەش ھانی دەستی کرێکاری شارەزا و پسپۆڕانی داوە ڕوو بکەنە ئەو وڵاتە, و حکومەتیش کۆتوبەندەکانی بەردەم کۆچکردن سوکتر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەحمود رەسوڵی) وتەبێژی پۆلیسی ھیرات رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٢٨ کەس کوژران و ٤٥ی تریش برینداربوون ، لە نێو کوژراوەکانیشدا ( موجیب عەبدولڕەحمان ئەنساری) کەسایەتی ئاینی و ژمارەیەک پاسەوانی ھەیە کە بەرێگاوەبوون بەرەو مزگەوت.

لای خۆشییەوە زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان پرسەنامەیەکی بۆ کوژرانی موجیب ئەنساری بڵاوکردەوەو رایگەیاند، پەلاماردەران سزادەدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەڕاگەیەندراوێکدا یونسکۆ بڵاویکردەوە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەم ڕەوشە ڕازی بێت، پەروەردە و فێرکردن مافی ھەموو کەسێکە، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ڕێزگرتن لەو مافەی منداڵان.


ڕێکخراوی یونسکۆ ڕوونیکردووەتەوە لە کۆی ٢٤٤ ملیۆن منداڵ کە نەچوونەتە بەر خوێندن، تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ١٨ ساڵیدان، لەو ژمارەیەش ٩٨ ملیۆن منداڵیان لە وڵاتانی ئەفریقان.


بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ژمارەکە ٤٠٠ ملیۆن منداڵ بووە، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی جیھان ھاتووەتە ئاراوە، ژمارەکە بووە بە نیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی لێپرسراوێکی کۆشکی سپی ، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یائیر لبید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە ، سەرباری ئەوەی دەیانەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتنی ئەتۆمی ، بەڵام ھەرگیز رێگا نادەن ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی ھەبێت ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە ئاشکرایکردوە ،  بایدن و لبید تاوتوێی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیان کردوە و ھەردوولا پابەندبونیان دوپاتکردۆتەوە بە رێگریکردن لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ بایدنی  دوپاتکردۆتەوە کە دژی رێککەوتنی ئەتۆمین و ئیسرائیل مافی خۆیەتی لە ھەر ئەگەرێکدا بەرگری لە خۆی بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە جۆن کیربی "رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا" رایگەیاندووە ، ئێستا لە ھەموو کاتێک نزیکترن لە رێککەوتنی ئەتۆمی ، چونکە ئێران بە تەواوی سازشی لەسەر ھەندێک لە داواکارییەکانی کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوزیف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چیتر ناکرێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ روسیادا وەک پێشتر بمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە کە ئەو رێککەوتنە چیتر کاری پێنەکرێت و پێدانی ڤیزای ئەوروپا بە ھاوڵاتیانی روسیا رادەگیرێت.

بۆرێل راشیگەیاند، نایانەوێت بە تەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ روسیادا بپچرێنن، بۆیە پێدانی ڤیزا بەچەند کەسێک و بواری تایبەت ھەر دەمێنێت، بەڵام بە تێچویەکی زیاتر و ماندوبوونێکی زۆررتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو لە جەزیرەی "کینمین"ی تایوان خراوەتە خوارەوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان باسی لەوەکردووە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی خراوەتە خوارەوە سەر بە سوپای چین بووە، بەڵام دواتر ھەواڵەکەی ڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نەناسراوە.

لای خۆیەوە فەرماندەی بەرگری ئاسمانی جەزیرەی کینمین"ی تایوان ئاماژەی بەوەکردووە، دووشەممەی ڕابردوو بۆ یەکەمینجار تەقەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چین کردووە، دوای ئەوەی لە دوورگەکەیان نزیکبووەتەوە و دواتر فڕۆکەکە دووکەوتووەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میقداد لە تویتێکدا  بڵاویکردەوە، سوریا لە رووبەڕبوونەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل دەستەوەستان نابێت و زوو یان درەنگ  ئیسرائیل باجەکە وەردەگرێت، راشیگەیاندووە، وڵاتەکەی لە ھەڵوێستەکانی پاشەکشە ناکات و پێویستە ئیسرائیل گرەو لەسەر گۆڕینی ھەڵوێستی سوریا نەکات.

شەوی رابردوو ئیسرائیل بە دوو ھێرشی  مووشەکی ھەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی لە سوریا بۆردومانکرد، بەوتەی سەرچاوەکانیش لە ھێرشەکاندا چەند ئامانجێکی سەربازی کراونەتە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن وەڵامی رەشنوسەکەی یەکێتی ئەوروپای سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی رەوانەی تاران کردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیشیکردەوە لەگەڵ ئێران گەیشتبنە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی و راشیگەیاند، لەئێستادا دانووستانەکان لەگەڵ تاران ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە. 

لەلایەکی ترەوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی ھیچ رێککەوتنێک نابێت لەگەڵ ئێران کە زیان بە ئاسایشی وڵاتەکەیان بگەیەنێت، وتیشی ئێران ھەڕەشە لە ناوچەکە و جیھان دەکات و دەبێت رێگری لێ بکەن لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، تیمێک لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، لە رێگەدان بۆ سەردانیکردنی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، وتیشی، دوای شەش مانگ لە ھەوڵەکان دواجار ھەنگاو دەنێن و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەچێتە وێستگەکە.

ھاوکات میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەننا، لەبارەی سەردانی تیمەکەوە رایگەیاند، تیمەکە نزیکەی ١٠ کارمەندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەخۆدەگرێت کە مامەڵە لەگەڵ پارێزبەندییە ئەتۆمییەکان و پرسەکانی سەلامەتی دەکەن، لەگەڵ تیمێک لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مامەڵە لەگەڵ پرسە لۆجستی و ئەمنییەکان دەکەن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەنجامداوە و ئەنجامەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران و پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێرانیان تاوتوێکردووە.

رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تاران و لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئیبراھیم رەئیسیش، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسین رایگەیاند، بنیادنانەوە و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە دەکات، وتیشی، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز، سوودبەخشبوون، بۆیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ریاز ئاسایی دەبێتەوە ئەگەر سعودیە بەشێک لەو خاڵانە جێبەجێبکات کە لە دانوستانەکانیان بەڵێنیداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزی کەناراوی یۆنان رایگەیاند، بەلەمێک لەنێوان دوورگەی کریت و ئەنتیکسرا لە دەریای ناوەڕاست داوای بەھاناوەچوونی کردووە و توانیوانە ٣٠ کۆچبەر ڕزگار بکەن، کە نۆیان گەنج بوون و چوار ژنیشیان تێدا بووە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان بڵاونەکراوەتەوە. 

ھاوکات "نوتیس میتاراخی" وەزیری کۆچی یۆنانیش تورکیا تۆمەتباردەکات بەوەی ھانی کۆچبەران دەدات سنورەکانی یۆنان تێبپەڕێنن بە تایبەت کۆچبەرانی سوری، بەڵام رێکخراوە ناحکوی و مرۆییەکان، یۆنان تۆمەتباردەکەن بەوەی بە زۆرەملێ و بەشێوەی نایاسایی کۆچبەران لەسنورە دەریایی و وشکانییەکانی دوور دەخاتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ئاژانسی گەردووناسی ئەمریکا "ناسا" رایانگەیاند، رۆژی شەممە دووەم ھەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ھەڵدانی مووشەکەکەیان بۆ سەر مانگ.

راشیانگەیاندووە، مووشەکەکە کە درێژییەکەی ھێندەی بینایەکی ٣٢ قاتە و لە ناوەندی کێنیدی لە ویلایەتی فلۆریداوە ھەڵدەدرێت، گەشتەکەی ماوەی نزیکەی شەش ھەفتە دەخایەنێت و دواتر دەگەڕێتەوە سەر زەوی.

بڕیاربوو رۆژی دووشەممەی رابردوو ناسا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "ئارتێمیس ١" مووشەکەکەی ئاڕاستەی مانگ بکات، بەڵام بەھۆی بوونی کێشەی تەکنیکییەوە پڕۆسەکە ھەڵوەشایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای روسیا کەموکوڕتیەکی زۆری ھەیە لە رووی چەک و کەرەستەی سەربازیەوە، ئەوەش بەھۆی ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراوە، بۆیە ئێستا بەناچاری پشت بەو وڵاتانە دەبەستێت کە متمانەیان نیە وەک ئێران.

 ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە، یەکەم کاروانی درۆنی ئێرانی گەیشتووەتە روسیا و پێیان وایە مۆسکۆ لە جەنگی ئۆکراین بەکاریاندەھێنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا بەسەر چەکی روسی و ئێرانی و روبەروی ھەڕەشەکانی ئەو دوو وڵاتە دەوەستنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ریگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران چوونەتە رێڕەوێکی نوێ و کار لەسەر ھاریکاریی درێژمەودا لە رووی ئابووری و دروستکردنی ناوچەی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران دەکەن و سەرەڕای سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیادیکردووە.

 لەبارەی رێککەوتننامی ئەتۆمیش رایگەیاند، پێویستە پەلەبکرێت لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و لەلابردنی سزاکانی سەر ئێران.

ھاوکات حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رووداوەکانی ئۆکراین جێگەی نیگەرانی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وتیشی، ئامادەن ھاوکاری بۆ دوورکەوتنەوە لەکارەساتی ئەتۆمی لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا پێشکەش بکەن، چونکە رەوشی دەوروبەری وێستگەکە جێگەی نیگەرانییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئومیدیان ھەیە سزاکانی ئەمریکا لەسەریان لاببرێن، راشیگەیاند، لەگەڵ لاڤرۆڤ رەوشی عێراقیان تاوتوێ کردووە و ھاوھەڵوێستن لەبارەی رووداوەکانەوە و رەوشی عێراق جێگەی نیگەرانیە و ھیوادارن رەوشەکە سەقامگیرببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی تورکیا نزیکەی ١٠٠ گەنجیان لە رێگەی دەروازەی "باب سەلام" لە شاری ئەعزاز لە باکووری پارێزگای حەلەبەوە دیپۆرتی سوریا کردووەتەوە، بەڵام ھەندێک لەو گەنجانە لەو کاتەی رەتیانکردووەتەوە لەو ئۆتۆمبێلە داببەزن کە پێی گەڕێندرابوونەوە، لە لایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنووریی تورکیاوە رووبەڕووی توندوتیژی و لێدان بوونەتەوە و ناچارکراون بەڵێننامەیەک ئیمزا بکەن، کە بەخواستی خۆیان گەڕێندراونەتەوە.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنەوەی ئەو گەنجە سوورییانە لە چوارچێوەی پلانی تورکیادایە بۆ ناردنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی سوریا لە وڵاتەکەی بۆ ئەو ناوچانەی کە لە سوریا کۆنترۆڵی کردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تۆمارێکی ٥٤ لاپەڕەیدا، داواکارانی گشتی ڕۆژی سێشەممە بەڵگەی خۆیان سەبارەت لێدوانی "ناڕاستی" یاریدەدەرەکانی ترەمپ خستە ڕوو، ڕەتیان کردەوە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ جێھێشتنی کۆشکی سپی بەڵگەنامەکانی گەڕاندبێتەوە.

ھەروەھا ئاشکرایان کردووە کە پارێزەرانی ترەمپ "بەڕوونی قەدەغەیان کردووە لە کارمەندانی حکومەت لە کردنەوەی یان سەیرکردنی ناوەوەی ھەریەکێک لە سندوقەکان" لەناو ژوورێکی عەمبارکردندا.

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، "حکومەت بەڵگەی دەستکەوتووە کە پێدەچێت تۆمارەکانی حکومەت لە ژووری ھەڵگرتن شاراببنەوە و دەربھێنرێن و ئەگەری زۆرە ھەوڵ درابێت بۆ رێگریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت".

وەزارەتەکە ھەندێک لەو تۆمارانەی بڵاوکردەوە کە لەناو ماڵەکەی ترەمپدا دۆزراونەتەوە و نیشانەکانی پۆلێنکردنیان لەسەرە کە ھەندێکیان ئاماژەن بۆ سەرچاوە مرۆییە نھێنییەکان.

بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارانەی وەزارەتی داد پێش دانیشتنێکی دادگا دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم دادوەری ناوچەی ئەمریکا ئایلین کانۆن لە وێست پاڵم بیچ بەڕێوەدەچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...229230231232233...416