روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزەکانی تورکیا نزیکەی ١٠٠ گەنجیان لە رێگەی دەروازەی "باب سەلام" لە شاری ئەعزاز لە باکووری پارێزگای حەلەبەوە دیپۆرتی سوریا کردووەتەوە، بەڵام ھەندێک لەو گەنجانە لەو کاتەی رەتیانکردووەتەوە لەو ئۆتۆمبێلە داببەزن کە پێی گەڕێندرابوونەوە، لە لایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنووریی تورکیاوە رووبەڕووی توندوتیژی و لێدان بوونەتەوە و ناچارکراون بەڵێننامەیەک ئیمزا بکەن، کە بەخواستی خۆیان گەڕێندراونەتەوە.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنەوەی ئەو گەنجە سوورییانە لە چوارچێوەی پلانی تورکیادایە بۆ ناردنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی سوریا لە وڵاتەکەی بۆ ئەو ناوچانەی کە لە سوریا کۆنترۆڵی کردوون.