لێپرسراوانی یۆنان ٣٠ کۆچبەری نایاساییان لە دوورگەی کریت ڕزگارکرد
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
١٨٦
ھێزی کەناراوی یۆنان رایگەیاند، بەلەمێک لەنێوان دوورگەی کریت و ئەنتیکسرا لە دەریای ناوەڕاست داوای بەھاناوەچوونی کردووە و توانیوانە ٣٠ کۆچبەر ڕزگار بکەن، کە نۆیان گەنج بوون و چوار ژنیشیان تێدا بووە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان بڵاونەکراوەتەوە.
ھاوکات "نوتیس میتاراخی" وەزیری کۆچی یۆنانیش تورکیا تۆمەتباردەکات بەوەی ھانی کۆچبەران دەدات سنورەکانی یۆنان تێبپەڕێنن بە تایبەت کۆچبەرانی سوری، بەڵام رێکخراوە ناحکوی و مرۆییەکان، یۆنان تۆمەتباردەکەن بەوەی بە زۆرەملێ و بەشێوەی نایاسایی کۆچبەران لەسنورە دەریایی و وشکانییەکانی دوور دەخاتەوە.