وەزارەتی دادی ئەمریکا: ترەمپ بەڵگەنامە نھێنییەکانی لە FBI شاردووەتەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٢
٦٣٦
لە تۆمارێکی ٥٤ لاپەڕەیدا، داواکارانی گشتی ڕۆژی سێشەممە بەڵگەی خۆیان سەبارەت لێدوانی "ناڕاستی" یاریدەدەرەکانی ترەمپ خستە ڕوو، ڕەتیان کردەوە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ جێھێشتنی کۆشکی سپی بەڵگەنامەکانی گەڕاندبێتەوە.
ھەروەھا ئاشکرایان کردووە کە پارێزەرانی ترەمپ "بەڕوونی قەدەغەیان کردووە لە کارمەندانی حکومەت لە کردنەوەی یان سەیرکردنی ناوەوەی ھەریەکێک لە سندوقەکان" لەناو ژوورێکی عەمبارکردندا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، "حکومەت بەڵگەی دەستکەوتووە کە پێدەچێت تۆمارەکانی حکومەت لە ژووری ھەڵگرتن شاراببنەوە و دەربھێنرێن و ئەگەری زۆرە ھەوڵ درابێت بۆ رێگریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت".
وەزارەتەکە ھەندێک لەو تۆمارانەی بڵاوکردەوە کە لەناو ماڵەکەی ترەمپدا دۆزراونەتەوە و نیشانەکانی پۆلێنکردنیان لەسەرە کە ھەندێکیان ئاماژەن بۆ سەرچاوە مرۆییە نھێنییەکان.
بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارانەی وەزارەتی داد پێش دانیشتنێکی دادگا دێت کە ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم دادوەری ناوچەی ئەمریکا ئایلین کانۆن لە وێست پاڵم بیچ بەڕێوەدەچێت.