جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلێدوانەکانیدا رەخنەی لە رکابەرەکەی کەمال کلچدار ئۆغلو گرت و وتی: بەڕێز کەمال ھێرشدەکاتەسەر روسیا، بەڵام ئەگەر ھێرشبکاتە سەر پوتین من لەگەڵیدا نابم.
ئاماژەی بەوەشکرد: پەیوەندی تورکیا و روسیا ھیچی لە پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا کەمتر نییە.

رۆژی پێنج شەممە کەمال کلچدار ئۆغلۆ بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بکات ڕەخنەی گرت لە چەند کەسایەتیەکی روسی کە کاردەکەن بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سبەینێء سەرۆکایەتی روسیاش ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد ینار، سەرۆکی دەستەی بالای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند: دەستەکەیان بە کۆی دەنگ گەیشتووەتە ئەو بڕِیارەی ئەو دەنگانەی لە ھەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات بۆ کاندیدی کشاوە موحەرەم ئینجە چوون ھەژماربکرێن، چونکە ناوبراو دوای دەنگدانی دەرەوە کشاوەتەوە لە کێبڕکێکان.

راشیگەیاند: لە ئەگەری گەیشتنی دەنگەکانی ئینجە بەوەی بتوانێت لە خولی دووھەم بەشداری بکات، ناتوانێت بەشداری بکات.

رۆژی پێنج شەممە موحەرەم ئینجە کاندیدی پارتی وڵات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کشانەوەی لە پرۆسەکە راگەیاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی لەسەر دۆسیەیەکی گەندەڵی لە ئیسلام ئاباد دادگایی کرا و دوای وەرگرتنی وتە لێی بۆ ماوەی ھەشت رۆژ دەستبەسەرکرا، بەڵام ئەمڕۆ دەیەوێت بە کەفالەت ئازادبکرێت.
بەپێی بریاری دادگای باڵا، دوای وەرگرتنی وتە نەدەبوو دەستگیربکرێت و ئەوەشی بە نایاسایی وەسف کردووە کە بە دەستپێشخەری فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کراوە.

ھاوکات رانا سانوڵا وەزیری ناوخۆی پاکستان رایگەیاندووە، ئەگەر عیمران خان بە کەفالەتیش ئازادبکرێت جارێکی دیکە دەستگیری دەکەنەوە، چونکە دەیان دۆسیە لە دژی عیمران خان ئامادەکراوە کە رێگە دەگرن لە گەڕانەوەی بۆ پڕۆسەی سیاسی.

فەرمانی دەستگیرکردنی عیمران خان ناڕەزایی لایەنگرانی پارتەکەی بەدوای خۆیدا ھێنا و ئەوەش رەوشێکی نائارامی لەو وڵاتەدا دروستکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە بۆ درێژەدان بە رێککەوتنی دانەوێڵە کە لەو رێگەیەوە روسیا رێگە بە ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین دەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەھۆی کۆتاییھاتنی وادەی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە لە نێوان روسیا و ئۆکراین، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ھۆشدارییدا بەرامبەر بەوەی ئەگەر رێککەوتنەکە درێژنەکرێتەوە جیھان روبەروی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتیکردووەتەوە کە مووشەکی تارمایی زریانیان بۆ ئۆکراین دابینکردووە، وتیشی لەگەڵ ریشی سوناک پێکەوە ئەو بڕیارەیان داوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، بەریتانیا دڵنیایی وەرگرتووە بەرامبەر بەوەی ئەو مووشەکانە ئاڕاستەی ناو خاکی روسیا نەکرێن.

لەبەرامبەردا دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ھەڵوێستێکی زۆر نەرێنی ھەیە سەبارەت بە دابینکردنی مووشەکی دوورمەودا بۆ کیێڤ.
 وتیشی، ئەو کارەی بەریتانیا پێویستی بە وەڵامدانەوەی گونجاو دەبێت لەلایەن سوپای روسیاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کڵچدارئۆغڵو چەند سەعاتێک دوای کشانەوەی موحەرەم ئینجە لە خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەو کردەوانەی دوێنێ لە دەستکاریکردن و مۆنتاژکردنی تۆمارەکان ئاشکراکران دۆستە روسەکانیان لە پشتییەوەن.

کڵچدارئۆغڵو داوای لە روسەکان کرد دەست لە کاروباری وڵاتەکەیان وەرنەدەن، ئەگەر دەیانەوێت دوای ١٤ی ئایار دۆستایەتیان بەردەوام بێت، ئەوان ھەمیشە لایەنگری دۆستایەتی و ھەماھەنگی بوون.

رۆژی پێنجشەممە موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لەژێر فشاری ئەو ھەڵمەتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی بەرپاکرابوو لە خۆکاندیدکردن کشایەوە و ھەندێ لایەنی تۆمەتبارکرد بە دەستکاریکردنی وێنەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانی پارتەکەی لە شاری دەنیزڵی رایگەیاند، لە رۆژی ھەڵبژاردندا وانەیەکی پێویست بەو کەسانە دەدەن کە سوکایەتییان پێدەکەن .
وتیشی، پێویستە سیستمی وڵات بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و یاسا سەروەر بێت و دیموکراسی بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی پارتی باش بە لایەنگرانی وت، ئێوارەی رۆژی ١٤ی ئایار بە دەنگەکانیان دەبێتە سەرۆکوەزیران و کەمال کڵچدارئۆغلو دەبێتە سەرۆککۆمارو بە چەپڵەرێزان دەیبەن بۆ کۆشکی چانکایە و ئەردۆغان و ھاوڕێکانیشی خانەنشین دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری کەرتی غەززە، سێ ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژران، کە سەرکردەیەکی سەرایا قودسی سەر بە بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی تێدایە، بەوەش کۆی کوژراوان بەھۆی بۆردومانەکانەوە لە غەزە لە رۆژی سێشەممەوە، بۆ ٢٥ کەس بەرزبووەوە.

ھاوکات جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تساحی ھنجبی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکەی لە ئیسرائیل کرد، تاوەکو خوێنی زیاتر نەڕژێت. 

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئیدانەی کوشتنی مەدەنییەکان لە غەززە دەکات و بە قبوڵنەکراو ناوی بردووە. 

لای خۆشیەوە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە کەرتی غەززە ھێشتا کۆتایی نەھاتووە و بەردەوام دەبن لە بۆردومانەکان بۆ سەر کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ھاوتاکانی، جەختیان کردووەتەوە لەسەر پێویستی ھەماھەنگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رەخساندنی زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا.

ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاش لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، باشترین ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە گەیشتنە بە رێککەوتنێک تاکو داوا لە پسپۆڕان بکرێت رەشنوسی نەخشە رێگایەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا، تاکو کۆبوونەوەی داھاتوو ئامادە بکەن.

وتیشی، پێویستە نەخشە رێگاکە ھەڵوێستی روونی ھەردوو وڵات لەبارەی کێشەکانی جێی بایەخی ھەردوولای تێدا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگایەکی فیدراڵی لە شاری نیویۆرک، لەسەر سکاڵای ژنە رۆژنامەنووسێک بەناوی "ژۆن کارۆڵ"، تۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ئەو رۆژنامەنووسە لە ساڵی نەوەدەکاندا بەسەر"ترەمپدا" ساخکردەوە، ھەروەھا تۆمەتی ئەوەشی ئاڕاستەی ترەمپ کرد کە ناوی ئەو ژنە رۆژنامەنووسەی زڕاندووە و بە درۆزن وەسفیکردووە، لەسەر ئەو تۆمەتانەش"ترامپ" دەبێت بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بەو ژنە رۆژنامەنووسە بدات.

بڕیاری دادگەکە بەبێ ئامادەبوونی ترەمپ دراوە، لای خۆشیەوە "ستیڤن چوینگ" وتەبێژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتی، "ترامپ" تانە لەسەر ئەو بڕیارە دەدات.خودی "ترەمپ"یش ئیدانەی بڕیارەکەی کردووە و دەڵێت، ئەو ژنە رۆژنامەنووسە ناناسێت و ناشزانێت کێیە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری ھەمیشەییە لە سوریا و گەرەنتی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکانی سوریا و ھەماھەنگی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەکدارەکان.

ھاوکات حسین ئەمیرعەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەرەبەیانی ئەمرۆ گەیشتە مۆسکۆ و لە لێدوانێکدا، ھیوای خواست کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پەیامێکی بەھێزبێت لەبارەی ئەوەی سوریا و تورکیا سورن لەسەر چارەسەری سیاسی و کشانەوەی ھێزە سەربازییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دیداری دوو قۆڵی ئەنجام بدرێت و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ یەکەمجار لە دوای ١١ ساڵ چاویان بەیەک بکەوێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سانجار ئاماژەی بە ھەوڵەکانی دەسەڵات بۆ داخستنی ھەدەپە کرد، بەڵام ئەوان لە رێگای پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەوان دەخوازن ئەو ھاوپەیمانێتیە فراوان بکەن، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد بکەن ئاشتی مسۆگەر بکەن. 

وتیشی، نابێت سیستمی یەک پیاو لە تورکیا بەردەوام بێت، دەبێت کۆتایی پێبێت  ئەردۆغانیش ناتوانێت سەرکەوتووبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا.

لەلایەکی دیکەوە، سانجار لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای ئورفای باکوری کوردستان وتی: لە ئورفا نادادپەروەری زۆر ھەیە، دەسەڵات وڵات تاڵان دەکات، بۆیە پێویستە ئێوە بچن دەنگ بدەن، ئەردۆغان ئورفە لەدەست بدات، دەسەڵاتیش لەدەستدەدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساف کە عمران خان سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، لەسەر فەرمانی دیوانی لێپرسینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ، ھێزێک عمران خانیان دەستیگرکردووە و ئەمرۆ دەبرێتە بەردەم دادوەری تایبەتی پۆلیس.

وتیشی، عمران خان لەسەر زیاتر لە ١٤٠ دۆسیە کە لە نێویاندا گەندەڵی و ناپاکی گەورە و تیرۆر ھەیە تۆمەتی ئاراستە دەکرێت.

عمران خان لە ساڵی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆک وەزیرانی پاکستان و یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە گۆشەگیردەکرێت و لە ساڵی رابردوودا بەھۆی خراپی ئیدارەدان لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی لێوەرگیرایەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سولەیمان سۆیلو، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی تورکی رایگەیاندووە، لە دوای ساڵی ١٩٦٠ەوە وڵاتانی خۆرئاوا دەستیان وەرداوەتەوە سیستمی سیاسی تورکیا، بەڵام "رەجەب تەیب ئەردۆغان" توانیوێتی ئەوە رابگرێت و کۆتایی بەو دەستوەردانە ھێناوە. 

وتیشی، ھۆکاری دەستوەردانی میدیا و رۆژنامەی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئەوەیە پلانی ئەمریکا جێبەجێبکرێت، ھیچ ھەڵبژاردنێک نەبووە کە باڵیۆزی ئەمریکا نەیوستبێت چاودێری بکات و کۆنترۆڵی بکات. 
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی، بە سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، سەدەیەک لە سەقامگیری دەستپێدەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا سوپای قودسی سەر بە بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی چەند پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی تۆپباران کرد، لە بەرامبەریشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە چڕی پێگەکانی سوپای قودسی لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ١٢ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون، لەناو ئەوانەی کوژراون شەش کەسیان ھاووڵاتی مەدەنی و منداڵان، ھەروەھا سێ سەرکردەیەکی باڵای سوپای قودسیش کوژراون.

سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، دوای بۆردومانەکەی ئەمڕۆ، ئامادەیە بۆ ھەموو سیناریۆیەک کە رەنگە روبەڕوی ھێرش و تۆپباران ببێتەوە.

لەنێو کوژراوەکانی غەززە سێ سەرکردەی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی تێدایە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەفتارەکانی حکومەتی سوریا ھێشتا ھەڕەشن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھەربۆیە باری نائاسایی لەسەر ئەو وڵاتە بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ دەکەنەوە.

ھاوکات ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناڕازیبوونی وڵاتەکەی بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی لەکاتی ئێستادا دەربڕی و رایگەیاند، واشنتۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی ناکاتەوە، ھەروەھا پشتیوانی لە ھیچ ھاوپەیمانێکی ئەمریکاش ناکەن، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە دوای نزیکەی ١٣ ساڵ دابڕان، وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی رێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...147148149150151...418