دادگا ترەمپی بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر رۆژنامەنووسێک تۆمەتبارکرد
لاڤە
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٥٩٦
دادگایەکی فیدراڵی لە شاری نیویۆرک، لەسەر سکاڵای ژنە رۆژنامەنووسێک بەناوی "ژۆن کارۆڵ"، تۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بۆ سەر ئەو رۆژنامەنووسە لە ساڵی نەوەدەکاندا بەسەر"ترەمپدا" ساخکردەوە، ھەروەھا تۆمەتی ئەوەشی ئاڕاستەی ترەمپ کرد کە ناوی ئەو ژنە رۆژنامەنووسەی زڕاندووە و بە درۆزن وەسفیکردووە، لەسەر ئەو تۆمەتانەش"ترامپ" دەبێت بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بەو ژنە رۆژنامەنووسە بدات.
بڕیاری دادگەکە بەبێ ئامادەبوونی ترەمپ دراوە، لای خۆشیەوە "ستیڤن چوینگ" وتەبێژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتی، "ترامپ" تانە لەسەر ئەو بڕیارە دەدات.خودی "ترەمپ"یش ئیدانەی بڕیارەکەی کردووە و دەڵێت، ئەو ژنە رۆژنامەنووسە ناناسێت و ناشزانێت کێیە.