لە چەند ناوچەیەكی شاری وانی باكوری كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٥ رۆژ راگەیەنرا


بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، بۆ جاری دووەم لە چەند ناوچەیەكی ئەلباكی سەر بە شاری وانی باكوری كوردستان بۆ ماوەی ١٥ رۆژ تا ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، هاتوچۆ قەدەغەكراوە و ئەو ناوچانە وەك هەرێمی ئەمنیی تایبەت” راگەیەندران.


ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەو ناوچانە پێشتریش لە نێوان ١٨ی تشرینی یەكەم تا ١ی تشرینی دووەم، قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا راگەیەنرابوو.