مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری ھەمیشەییە لە سوریا و گەرەنتی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکانی سوریا و ھەماھەنگی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گروپە چەکدارەکان.

ھاوکات حسین ئەمیرعەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەرەبەیانی ئەمرۆ گەیشتە مۆسکۆ و لە لێدوانێکدا، ھیوای خواست کۆبوونەوەی چوارقۆڵی پەیامێکی بەھێزبێت لەبارەی ئەوەی سوریا و تورکیا سورن لەسەر چارەسەری سیاسی و کشانەوەی ھێزە سەربازییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دیداری دوو قۆڵی ئەنجام بدرێت و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ یەکەمجار لە دوای ١١ ساڵ چاویان بەیەک بکەوێت.