میدحەت سانجار: نابێت سیستمی تاکڕەوی بەردەوامبێت و دەبێت کۆتایی پێبێت
ئامەد
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٤٢٦
سانجار ئاماژەی بە ھەوڵەکانی دەسەڵات بۆ داخستنی ھەدەپە کرد، بەڵام ئەوان لە رێگای پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەوان دەخوازن ئەو ھاوپەیمانێتیە فراوان بکەن، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد بکەن ئاشتی مسۆگەر بکەن.
وتیشی، نابێت سیستمی یەک پیاو لە تورکیا بەردەوام بێت، دەبێت کۆتایی پێبێت ئەردۆغانیش ناتوانێت سەرکەوتووبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا.
لەلایەکی دیکەوە، سانجار لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای ئورفای باکوری کوردستان وتی: لە ئورفا نادادپەروەری زۆر ھەیە، دەسەڵات وڵات تاڵان دەکات، بۆیە پێویستە ئێوە بچن دەنگ بدەن، ئەردۆغان ئورفە لەدەست بدات، دەسەڵاتیش لەدەستدەدات.