ئەردۆغان لەبەرامبەر تۆمەتبارکردنی روسیا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بەرگریی لە پوتین دەکات
ئامەد
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣
٦٩٦
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلێدوانەکانیدا رەخنەی لە رکابەرەکەی کەمال کلچدار ئۆغلو گرت و وتی: بەڕێز کەمال ھێرشدەکاتەسەر روسیا، بەڵام ئەگەر ھێرشبکاتە سەر پوتین من لەگەڵیدا نابم.
ئاماژەی بەوەشکرد: پەیوەندی تورکیا و روسیا ھیچی لە پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا کەمتر نییە.
رۆژی پێنج شەممە کەمال کلچدار ئۆغلۆ بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بکات ڕەخنەی گرت لە چەند کەسایەتیەکی روسی کە کاردەکەن بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سبەینێء سەرۆکایەتی روسیاش ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.