جیهان

ئینجە لە راگەیەندراوێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ھەڵمەتێکیان بۆ ناوزڕاندنی بەڕێوەبردووە، کە گەورەترین ھەڵمەتی ناوزڕاندن بووە لە مێژووی سیاسەتی تورکیادا، وتیشی کاریان کردووە لەسەر بێدەنگکردنی و دوورخستنەوەی لە گۆڕەپانەکە. 

ئینجە کە سێ رۆژ بەر لە وادەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کشایەوە، وتیشی، گەلی تورکیا دەنگدانی بە ئۆپۆزسیۆن رەتکردەوە، بەھۆی ئەوەی ھاوپەیمانی رانەگەیەندراویان لەگەڵ چەند لایەنێک ھەیە. 
راشیگەیاند، ھۆکاری کشانەوەی لە کێبڕکێکە بۆ ئەوە بووە کە بەرپرسیارێتی پاشەکشە و زیانەکانی وڵاتی نەخرێتە ئەستۆ. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو مەرجانەی ئۆغان ئاشکرایکردوون بریتین لە نەگۆڕینی چوار مادەی یەکەمی دەستووری تورکیا تایبەت بە دەوڵەتی تورکیا، کە باس لەوەدەکەن، تورکیا دەوڵەتی یاسا و دیموکراسی و عەلمانی و کۆمەڵایەتییە، دەوڵەتێکی نەتەوەیی دڵسۆزە بۆ ئەتاتورک، یەکگرتوویی دەوڵەت و زمانەکەی و سرودەکەی و پایتەختەکەی و ئاڵاکەی دووپاتدەکاتەوە.

مەرجێکی دیکەی سینان ئۆغان نەگۆڕین یان سازشنەکردنە لەسەر مادەی ٦٦ دەستوری تورکیا تایبەت بە رەچەڵەک و ھاووڵاتیبوون، مەرجەکانی دیکەشی دورکەوتنەوەیە لە پارتەکانی نزیک لە فەتحوڵا گولەن و پەکەکە و ھوداپار و گەڕاندنەوەی ئاوارە سورییەکان و پاشەکشە لە کەمکردنەوەی رێژەی سود لەبانکی ناوەندی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بە کەمتر لەنیو خاڵ کەوتە خولی دووەم و رێز لەو ئیرادەیە دەگرن کە لە سندوقەکانی دەنگدانەوە دەرچووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێژەی ئەو دەنگانەی لە ١٤ی ئایار بەدەستیانھێنا بەرزتردەکەنەوە و بە سەرکەوتوویی لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٨ی ئایار دەردەچن و سەرکەوتنێکی مێژوویی دەنووسنەوە.

ئەردۆغان جەختی لەوەشکردووەتەوە، راوەستان نییە، بەردەوامبوون لەسەر رێگا لە چوارچێوەی دیدگەی سەدەی تورکیا لەمڕۆوە دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ ٢٨ی ئایار و خوازیاری دەنگی سەرجەم ھاووڵاتییانە جا دەنگیان بە ھەر کەسێک دابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەراڵ پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا-پنتاگۆن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە توانای درۆنە چاودێرییەکان و ھەواڵگیرییەکانیان لە گەرووی ھورمز زیاد بکەن، ھەروەھا ژمارەی کەشتییە جەنگییەکانیان زیاد دەکەن و گەڕانە دەریاییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران و گێچەڵەکانی زیاد دەکەن.

رایدەر وتیشی، ئامانج لە زیادکردنی توانا سەربازییەکانیان لە کەنداو، ناردنی پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ تاران، چونکە واشنتۆن دەیەوێت وەڵامی ھەر مەترسییەکی ئێران بدەتەوە.

زیادکردنی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو، تەنھا دوای چەند سەعاتێک ھات لە لێدوانێکی جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، کە رایگەیاند، روسیا و ئێران ئاستی ھەماھەنگییە سەربازییەکانیان بەرزکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی سەرەکیی ھەدەپە بەڕێوەچوو و تێیدا وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، چیغدەم کڵچگون ئوچار و ئیبراھیم ئاکن و ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ئامادەبوون و پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی تاوتوێ کران.

مەھمەت روشتو تریاکی  نوێنەری ھەدەپە لە دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، پێش کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئەندامانی پارتەکە ئەنجامەکانی دەنگدانیان ھەڵسەنگاندووە و تانەکانیان پێشکەش دەکەن، لە ئەنجامی ئەو تانانەی تا ئێستا پێشکەشیانکردوون، بەشێکی گرنگی زانیارییەکان رێکخراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، بەپێی ھەموو زانیاری و پێشبینییەکانیان خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە ٢٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، زۆر بە ئاسانی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکلادەبێتەوە و بەھەموو شێوەیەکیش پارێزگاری لە دەنگەکانیان دەکەن و گەلی تورکیاش تائێستا متمانەی بە ئەردۆغانەو بە سەرۆکێکی باشی دەزانن بۆ وڵاتەکەیان.

وتیشی، جیاوازی نێوان ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵوی رکابەری زۆر زۆرە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دەنگە و ئەستەمە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بتوانێت ئەو جیاوازییە زۆر کەمبکاتەوە و لە ئەردۆغان نزیک ببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا سنێد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری باوەڕپێکراو و بەدواداچوونێکی زۆر، دەرکەوتووە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراق لەسەردەمی حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا کە ئێستا لە دوبەی نیشتەجێیە، چەند کۆمپانیایەکی لە بوارە جیاجیاکاندا دروستکردووە و کۆی سەرمایەکەشی گەیشتووەتە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار، جگە لەوەی لە ناوخۆی عێراقیش کۆمپانیای ھەیە و تائێستاش لە کاردان.

وتیشی، ئیحسان عەبدولجەبار ھەموو مووچەکەی لەماوەی کارکردنی وەک وەزیری نەوت لە کابینەکەی کازمیدا ناگاتە ٢٥٠ ملیۆن دینار، بەڵام ئێستا خاوەنی ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە و لەکاتێکیشدا فەرمانی قەدەغەکردنی گەشتکردنیشی بۆ دەرەوەی وڵات ھەیە، بەڵام رێگەی پێدراوە عێراق بەجێبھێڵیت و لە ئێستاشدا چاوەڕوانن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە زاری سەرچاوە حکومیەکانەوە بڵاویانکردەوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردووەتەسەر گوندەکانی فونگازی و کوبواتی سەربە ھەرێمی پلاتێوا لە نێجیریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەک دەڵێن، ھێرشکراوەتەسەر کاروانێکی ئەمریکی لە نێجیریا، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان بیر لە کۆبوونەوەی جەماوەری ناکاتەوە و کاتی ئەوە ھاتووە تاجی سەرکەوتنەکانی ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا بەسەر سەرکەوتنێکی لەوە گەورەتر دابندرێت.

ئەردۆغان دەشڵێت، ھیچ کات کڵچدارئۆغڵو بەرپرسیارێتی دۆراندن ناکاتە سەرخۆی، لە بری ئەوەی قسە بە ھاوڕێیانی لە مێزەکە بکات توڕەیی خۆی لە مێزەکە دەردەکات.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم راپرسییەکان مایەپووچ بوون و گەل لە ١٤ی ئایار راپرسی راستەقینەی کرد، راپرسی کۆتاییش دیسانەوە گەل لە ٢٨ی ئایار دەیکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان و رێژەی ئەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکەپە، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست-مەھەپە، بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی و پارتی رەفا، کە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی کۆمار بەشداری ھەڵبژاردنیان کرد، لە کۆی ٦٠٠ کورسیی پەرلەمانی تورکیا، ٣٢١ کورسیان بەدەستھێنا.

ھاوکات پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە بە سەرۆکایەتیی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لەگەڵ پارتی باش، کە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی میللەت بەشداریان کرد، پێکەوە ٣٥.١٧%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٢١٣ کورسیی پەرلەمانیان مسۆگەر کردووە.

ھاوکات ھاوپەیمانیی رەنج و ئازادی، کە پارتی چەپی سەوز بەشێکە لەو ھاوپەیمانییە، رێژەی ١٠.٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٦٦ کورسیی مسۆگەر کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی کۆمار، ٤٩.٤٩% و کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی ھاوپەیمانیی میللەت، ٤٤.٧٩% و سینان ئۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی ئاتا، ٥.٢٩%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

وتیشی، رێژەی سندووقە کراوەکان لە ناوخۆی تورکیا گەیشتووەتە ٩٤.٦٨% و لە دەرەوەی تورکیا گەیشتووەتە ٣٦.٨٥، بە کۆی گشتیش رێژەی دەنگی جیاکراوە، گەیشتووەتە ٩١.٩٣%.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ھەر کەسێک سەردەکەوێت با سەربکەوێت، ئەو ناوچەیە پڕێتی لە کێشە. 

ئەوە یەکەم لێدوانی "بایدن"ە سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و بەپێی ئاژانسەکان لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو بووە. 

پێشتر سولەیمان سوەیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت لەڕێی راگەیاندنەکانی وڵاتانی خۆرئاواوە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بکات و ئەجێنداکانی جێبەجێ بکات. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ئەنقەر وتارێکی پێشکەشی ھەزاران لایەنگری پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە کرد و وتی، ئەگەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکەوێتە خولی دووەم، ئەوا بە دڵنیایی سەرکەوتن تۆمار دەکات و دەبێت بە سەرۆک کۆماری تورکیا.

کەمال کڵچدارئۆغڵو وتیشی، ئەنجامە بەراییەکان دەریان خستووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو متمانەیی گەلی بەدەستنەھێنا کە چاوەڕوانی دەکرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لەوتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی  لە ئەنقەرە وتی باوەڕیان وایە بە بەدەستھێنانی سەروو ٥٠%، کۆتایی بەم خولەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی تورکیا دەھێنن، وتیشی دەزانن ئەوان سەرکەوتوون بەڵام چاوەڕێی ئەنجامە رەسمییەکان دەکەن، کە ئیرادەی گەل پیشان دەدەن و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێشەوەن. 

وتیشی،  تورکیا لەڕێی ھەڵبژاردنی ١٤ی ئایارەوە، فێستیڤاڵێکی دیکەی دیموکراسی کۆتاییپێھێنا. 

"ئەردۆغان" باسی لەوەشکرد، رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە ھاوتای نەبووە لە جیھاندا و گەورەترینە لە مێژووی سیاسی وڵاتەکەدا، داواشی لە چاودێران کرد تا کۆتایی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، بمێننەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سینان ئۆغان، کە دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری تورکیا بەدەستنەھێنا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە پڕۆسەیەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات و لە یەک بۆ دوو رۆژی داھاتووشدا سەرۆکانی ھاوپەیمانیی ئاتا کۆدەبنەوە و پێیەی ئەو رەوشەی ھاتووەتەئاراوە، نەخشەڕێگەی خۆیان دیاری دەکەن و ھەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلدا بێت بڕیاری لەسەر دەدەن.

سینان ئۆغان، کاندیدی ھاوپەیمانیی ئاتای بوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا و تەنھا ٥.٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد یەنەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردراوە رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئایار خولی دووەمی ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی لەسەدا ١٠٠ سندوقەکانی ناوخۆ کراونەتەوە و رێژەی بەشداری لە ناوخۆ لەسەدا ٨٨.٩٢ و لە دەرەوەیش لەسەدا ٥٢.٦٩یە.

بەپێی ئەنجامەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی کۆمار، ٤٩.٥٠٪ و کەمال کڵچدارئۆغڵو کاندیدی ھاوپەیمانیی میللەت، ٤٤.٨٩٪ و سینان ئۆغان کاندیدی ھاوپەیمانیی ئاتا، ٥.١٧%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

بەبڕوای شیکەرەوان سینان ئۆغان کە بەکەسێکی نزیک لە روسیا دادەنرێت رۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە یەکلایکردنەوەی ئەنجامی خولی دووەم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...145146147148149...418