ئەمریکا توانا سەربازییەکانی لە گەرووی ھورمز زیاد دەکات
ئایار
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
٥٦٧
ژەنەراڵ پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا-پنتاگۆن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە توانای درۆنە چاودێرییەکان و ھەواڵگیرییەکانیان لە گەرووی ھورمز زیاد بکەن، ھەروەھا ژمارەی کەشتییە جەنگییەکانیان زیاد دەکەن و گەڕانە دەریاییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران و گێچەڵەکانی زیاد دەکەن.
رایدەر وتیشی، ئامانج لە زیادکردنی توانا سەربازییەکانیان لە کەنداو، ناردنی پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ تاران، چونکە واشنتۆن دەیەوێت وەڵامی ھەر مەترسییەکی ئێران بدەتەوە.
زیادکردنی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو، تەنھا دوای چەند سەعاتێک ھات لە لێدوانێکی جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، کە رایگەیاند، روسیا و ئێران ئاستی ھەماھەنگییە سەربازییەکانیان بەرزکردووەتەوە.