بایدن: ھەر کەسێک لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا سەردەکەوێت با سەربکەوێت
لاڤە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٣
٨٢٨
بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ھەر کەسێک سەردەکەوێت با سەربکەوێت، ئەو ناوچەیە پڕێتی لە کێشە.
ئەوە یەکەم لێدوانی "بایدن"ە سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و بەپێی ئاژانسەکان لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو بووە.
پێشتر سولەیمان سوەیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت لەڕێی راگەیاندنەکانی وڵاتانی خۆرئاواوە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بکات و ئەجێنداکانی جێبەجێ بکات.