ئەردۆغان: بە جیاوازییەکی زۆر لەپێشەوەین بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی رەسمین
لاڤە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٣
٦٧٩
"ئەردۆغان" لەوتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە ئەنقەرە وتی باوەڕیان وایە بە بەدەستھێنانی سەروو ٥٠%، کۆتایی بەم خولەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی تورکیا دەھێنن، وتیشی دەزانن ئەوان سەرکەوتوون بەڵام چاوەڕێی ئەنجامە رەسمییەکان دەکەن، کە ئیرادەی گەل پیشان دەدەن و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێشەوەن.
وتیشی، تورکیا لەڕێی ھەڵبژاردنی ١٤ی ئایارەوە، فێستیڤاڵێکی دیکەی دیموکراسی کۆتاییپێھێنا.
"ئەردۆغان" باسی لەوەشکرد، رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە ھاوتای نەبووە لە جیھاندا و گەورەترینە لە مێژووی سیاسی وڵاتەکەدا، داواشی لە چاودێران کرد تا کۆتایی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، بمێننەوە.