سینان ئۆغان: کاریگەرییمان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێت
ئایار
١٥ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٬٠١٤
سینان ئۆغان، کە دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری تورکیا بەدەستنەھێنا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە پڕۆسەیەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات و لە یەک بۆ دوو رۆژی داھاتووشدا سەرۆکانی ھاوپەیمانیی ئاتا کۆدەبنەوە و پێیەی ئەو رەوشەی ھاتووەتەئاراوە، نەخشەڕێگەی خۆیان دیاری دەکەن و ھەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلدا بێت بڕیاری لەسەر دەدەن.
سینان ئۆغان، کاندیدی ھاوپەیمانیی ئاتای بوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا و تەنھا ٥.٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا.