وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمریکا تۆمەتباردەکات بە ھەوڵدان بۆ دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکان
لاڤە
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٣٤٥
سولەیمان سۆیلو، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی تورکی رایگەیاندووە، لە دوای ساڵی ١٩٦٠ەوە وڵاتانی خۆرئاوا دەستیان وەرداوەتەوە سیستمی سیاسی تورکیا، بەڵام "رەجەب تەیب ئەردۆغان" توانیوێتی ئەوە رابگرێت و کۆتایی بەو دەستوەردانە ھێناوە.
وتیشی، ھۆکاری دەستوەردانی میدیا و رۆژنامەی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئەوەیە پلانی ئەمریکا جێبەجێبکرێت، ھیچ ھەڵبژاردنێک نەبووە کە باڵیۆزی ئەمریکا نەیوستبێت چاودێری بکات و کۆنترۆڵی بکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی، بە سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، سەدەیەک لە سەقامگیری دەستپێدەکات.