کڵچدارئۆغڵو روسیا بە پەنابردنەبەر ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا تۆمەتباردەکات
ڕێبوار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٣٢٢
کڵچدارئۆغڵو چەند سەعاتێک دوای کشانەوەی موحەرەم ئینجە لە خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەو کردەوانەی دوێنێ لە دەستکاریکردن و مۆنتاژکردنی تۆمارەکان ئاشکراکران دۆستە روسەکانیان لە پشتییەوەن.
کڵچدارئۆغڵو داوای لە روسەکان کرد دەست لە کاروباری وڵاتەکەیان وەرنەدەن، ئەگەر دەیانەوێت دوای ١٤ی ئایار دۆستایەتیان بەردەوام بێت، ئەوان ھەمیشە لایەنگری دۆستایەتی و ھەماھەنگی بوون.
رۆژی پێنجشەممە موحەرەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لەژێر فشاری ئەو ھەڵمەتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دژی بەرپاکرابوو لە خۆکاندیدکردن کشایەوە و ھەندێ لایەنی تۆمەتبارکرد بە دەستکاریکردنی وێنەکانی.