جیهان

لە هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لانی كەم 40 ئیسرائیلی كوژراون، زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوون، هەروەها بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.

بەیانی ئەمرۆِ بزوتنەوەی حەماس بەناوی گەردەلولی ئەقسا هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئیسرائیل و نزیكەی پێنج هەزار مووشەكیان ئاڕاستەكردن، تائێستاش هێرشەكان لانی كەم 40 كوژراو و سەدان برینداری لێكەوتوەتەوە.

"محەمەد ئەلدایف"فەرماندەیی لیواكانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی حەماس دەڵێت، بڕیاریانداوە هێڵێك بۆ پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل دابنێن، لەبەرئەوە گەردەلولی ئاقسایان دەستپێكردوە، لە یەكەم هەنگاودا نزیكەی پێنج هەزار مووشەك و گوللە هاوەنیان ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە، توانیویانە دەست بەسەر خاڵی سنووریی كەرەم ئەبو سەلیم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە و ناوچەكانی دەوروبەری كە لەدەستی ئیسرائیل دابوو، دابگرن، بەپێی هەواڵی میدیاكانیش حەماس 35 سەربازی ئیسرائیلیان دەستگیركردووە.
میدیا عەرەبییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، هەردوو رۆژنامەنوس محەمەد ساڵحی و عومەر ئەبو شاویش بە تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل  لە كەرتی غەززە كوژراون.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانەوە نزیكەی 540 كەس برینداربوون.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.

مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینیس دەڵێت، فەلەستین مافی خۆیەتی بەرگری لە وڵاتەكەی بكات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ھێرشە مووشەکییەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، حەماس باجێکی گەورە و قورسی ھێرشەکانی دەدات و لەئێستاشدا وڵاتەکەی کەوتووەتە جەنگێکی دژوار و ئاڵۆزەوە و وتیشی، ھێرشەکانی حەماس تەنھا ئۆپراسیۆن یان ھێرشێکی کاتی نییە، بەڵکو راگەیاندنی شەڕە لەدژی ئیسرائیل.

ھاوکات وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئیتاڵیاش ھێرشەکانی حەماسیان بۆسەر ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل ئیدانە کردوو بە ھێرشێکی دڕندانە وەسفی دەکەن.

جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن و زۆربەتوندیش ھێرشەکانی حەماس ئیدانە دەکەن بۆسەر ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، چوار بومەلەرزە کە بەھێزتریانیان شەش پۆینت دوو بووە باکووری رۆژئاوای ئەفغانستانی بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ھەژاندووە.

میداکانی ئێرانیش بڵاویانکردوە، بومەلەرزەکە لە تورکمانستان و ئۆزبەکستان و لە شاری مەشھەد و خۆراسانی ئێران ھەستی پێکراوە، بەڵام تائێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا وەک دووژمنێکی سەرەکی لە بەرامبەر روسیا سیاسەت دەکات و بەبێ ھیچ بیانوو و تۆمەتێک دەستیکردووە بە دەرکردنی دیبلۆماتکارانی روسیا لە وڵاتەکەی، کە ئەوەش ھەنگاوێکی سیاسی ھەڵەیە و کاردانەوەی ھاوشێوەو توندتری مۆسکۆی لێدەکەوێتەوە، بەڵام تائێستا دانیان بەخۆیاندا گرتووە، چونکە نایانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئاڵۆزتر بکەن.

لە بەرامبەریشدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مانگی رابردوو روسیا دوو دیبلۆماتکاری ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ دەکردووە و دەرکردنی ئەو دوو دیبلۆماتکارەی روسیاش لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنتۆن، وەڵامێک بووە بۆئەو ھەنگاوەی روسیا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگ سەرۆکی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی کۆڕبەندی ھاوکاری ئابووری وڵاتانی ئاسیا-زەریای ھێمن کە بە ئاپیک ناسراوە کۆدەبنەوە، کە بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو لە سان فرانسیسکۆ بەڕێوەبچێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ریگەیاند، تائێستا کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە بە تەواوی رێک نەخراوە و یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە دڵنیا نین سەرۆکی چین بەشداری ئەو کۆڕبەندە دەکات یان نا.

وتیشی، پێشتر وتویەتی و ئێستاش ھەمان ھەڵوێستی ھەیە کە لە پێناوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی چین کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئەلدایف فەرماندەیی لیواکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی حەماس دەستپێکردنی ھێرشێکی سەربازیی دژی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بە ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" راگەیاند، دەڵێت، بڕیاریانداوە کە ھێڵێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێن، لەبەرئەوە گەردەلولی ئاقسایان دەستپێکردوە، لە یەکەم ھەنگاودا نزیکەی پێنج ھەزار مووشەک و گوللـە ھاوەنیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، توانیویانە دەست بەسەر خاڵی سنووریی کەرەم ئەبو سەلیم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری کە لەدەستی ئیسرائیل دابوو دابگرن.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ھێرشەکان زۆر لەوە بەرفراوانترن کە ئیسرائیل بیری لێدەکاتەوە، داواش لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەکات، دژ بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل یەک بگرن.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانیش حەماس ٣٥ سەربازی ئیسرائیلیان دەستگیرکردووە.

ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، چوار گروپی چەکداری جیاجیا لە کەرتی غەززەوە دزەیان کردوەتە ناو خاکی ئیسرائیل و ناوچە نیشتەجێکراوەکان، تەقە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەکەن.

راشیگەیاندوە، بەھۆی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێک لە یەکێک لە ناوچە نیشتەجێکراوەکان، ژنێکی ئیسرائیلی کوژراوە.

لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەوەی روویدا راگەیاندنی جەنگی حەماسە لەبەرامبەریان، بە دەیان فڕۆکەی جەنگیش دەستپێکی ھێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاندوە.

بۆیەکەمجارە بەم ئاستە بەریەکەوتن لە نێوان ھەردوولا رووبدات و لە زەوی و ئاسمانەوە ھێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری یەکەمی نێردەی ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرەسمی داوایەکی پێشکەشکردووە بۆئەوەی ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھاوکارییە سەربازییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین ئەنجام بدات و بە دڵنیاییشەوە ئەو کۆبوونەوە دەکرێت.

وتیشی، لەئێستا بەدواوە رێگە نادەن وڵاتانی خۆرئاوا بە ئارەزووی خۆیان پلان و بەرژەوەندییەکانیان لە رێگەی بەکارھێنانی ئۆکراینەوە جێبەجێ بکەن و لە ژێر ناوی ھاوکاریکردنی ئۆکراین لە رووی سەربازییەوە، ھەواڵی ئەوە بدەن پێگە و ھەژموونی خۆیان بەسەر روسیادا زاڵ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئاشکراکردنی ناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کە درایە نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵ و ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە ئێستا لە ئێران لە زینداندایە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی خەڵاتەکە ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک ئەو خەڵاتە رەتدەکەنەوە، چونکە لایەنگرییەو خەڵاتەکەش بە سیاسی کراوە.

وتیشی، بڕیار و ھەنگاوەکانی لیژنەی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی سیاسییە و ھاوتەریبی ئەو سیاسەتە دوژمنکارییانەیە کە لە دژی ئێران پەیڕەو دەکرێن و جەختیشیکردەوە، ئەو ژنە ئێرانییەی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدراوە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و یاساکانی وڵاتەکەی پێشێلکردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دژی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە باکوور و رۆژئاوای عەین عیسا و سەرێکانی بارەگاکانی تورکیای کردوەتە ئامانج.

راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەکاندا، ھێزەکانیان لە باکور و رۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا و باشوری سەرێکانی، ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەھین ئەحمەدی دایکی ئارمیتا لە نەخۆشخانەی فەجری تاران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. 

سەرچاوەیەک بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە، بە بەکارھێنانی توندوتیژی شەھین ئەحمەدی دەستگیرکراوە و تائێستا ھیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی مانەوەی نییە، بنەماڵەکەشی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھەڕەشەی لێکراوە کە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە. 

رۆژی یەکشەممە، ھێزەکانی پۆلیسی رەوشت لە میترۆی شەھۆدا لە تاران ھێرشیانکردەسەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ئارمیتا گەڕاوەند، کە خەڵکی کرماشانە و دانیشتووی تارانە بە بیانووی ئەوەی پابەندی باڵاپۆشی ، بە شێوەیەکی دڕندانە لێیاندا و لە ئێستادا لە ھۆش خۆی چووە و لە نەخۆشخانەی فەجر لە کۆمادایە، میدیاکانی سەر بەحکومەتیش ئەو ھەوڵانە بە درۆدەخەنەوە و دەڵێن پەستانی خوێنی دابەزیووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێک بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە لە رێگەی ھێرشە ئاسمانییەکانەوە ٣٠ شوێنی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەلیان لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و جیزری و دێریک لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج.

ھاوکات ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژائاوای کوردستانیش لە راگەیەندراوێک ئاشکرایکردووە، تورکیا لە حەسەکە و تەلتەمر و کۆبانێ و شەھبا و قامیشلو ٢١ ھێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە کە ١٠ پرۆژەی ژێرخان و ھەشت ناوچەی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج.

راشیگەیاند، بەھۆی ھێرشەکاتی تورکیاوە، ١١ کەس گیانیانلەدەستداوە کە پێنجیان ھاووڵاتی مەدەنی بوون و شەشیان ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە ھەشت ھاووڵاتی مەدەنی و دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن.

چڕبوونەوەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بە تایبەت بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، دوای لێدوانەکەی رۆژی چوارشەممەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دێن، کە رایگەیاند، لەمەودوا سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە پەکەکە لە عێراق و سوریا دەکەنە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی فۆکس نیوز رایگەیاند، رازییە بەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی وەربگرێت و کاردەکات لەسەر یەکخستنی پارتی کۆمارییەکان کە لە ئێستادا دابەشبوون، تا ئەوکاتەی بڕیار دەدەن کێ ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. 

ترەمپ راشیگەیاند، ئەگەر بێتو کۆمارییەکان رێکنەکەون لەسەر کەسێک بۆ شوێنگرەوەی مکارتی، ئەوا لەوانەیە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ یاخود ٦٠ بۆ ٩٠ رۆژ ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. 

رۆژی سێشەممە، کێڤن مکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەدەنگی ئەندامانی پارتەکەی لە کۆمارییەکان، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش یەکەمینجار بوو لە مێژووی ئەمریکا کە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە لەسەر پۆستەکەی لاببرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆڕبەندی ڤاڵدای کە لە شاری سوچی بەڕێوەچوو رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆ ستراتیژین و چەندین بەرژوەندی ھاوبەشیان ھەیە، لەسەرووی ھەمووشیانەوە کەرتی وزە و ئابووری، روسیاش ھەموو کاتێک کاری بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق کردووە، چونکە ئەو وڵاتە بە ھاوبەشێکی سەرەکی روسیا دەزانن.

وتیشی، لەچەند رۆژی داھاتوودا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دێتە روسیا و خۆشحاڵن بەو سەردانە و پێشوازی لێدەکەن و دەیانەوێت ھەردوولا گفوگۆ لەسەر زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان بکەن.

ئەوەش لەکاتێدا کە بڕیارە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سودانی سەردانی روسیا بکات و ماوەی دوو رۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و لەگەڵ پوتنیش کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ھندستان رایانگەیاندووە، بەھۆی دروستبوونی لافاو لە دەریاچەی سەھۆڵی لوناک کە دەکەوێتە ھەرێمی سیکیم لە چیاکانی ھیمالایا لە وڵاتەکەیان، تائێستا تەرمی زیاتر لە ٤٠ کەس دۆزراونەتەوە و سەدانی تریش بێسەروشوێنن و تیمە فریاگوزارییەکان بەدوایاندا دەگەڕێن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، جگە لە زیانە گیانییەکان، بەھۆی لافاوەکەوە چەند پردێکی گەورە رووخاون و ئاستەنگی ھاتووچۆش لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی سیکیم درووستبووە و کارەباش نەماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بەپێی بیروباوەڕی سەربازیی وڵاتەکەی بە دوو ھۆکار یان لە دوو حاڵەتدا ئامادەن چەکی ئەتۆمی بەکاربھێنن، یەکەمیان ئەگەر چەکی ئەتۆمی لە دژی روسیا بەکاربھێنرێت بەھەمان چەک وەڵام دەدەنەوە، دووەمیشیان ئەگەر چەکی ئەتۆمی وەک ھەڕەشەیەک بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی روسیا بەکاربھێنرێت و بوونی روسیا بکەوێتە مەترسییەوە.

وتیشی، تا ئەوکاتە ھاوکارییە سەربازیی و دارییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین بەردەوام بن شەڕیش زیاتر درێژە دەکێشێت، بەڵام ئەگەر ئەو ھاوکارییانە رابگیرێن، لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا شەڕی ئۆکراین کۆتاییدێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومران رەزا رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، لوبنان رووبەڕووی یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکان بووەتەوە لە جیھاندا، چونکە سێ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس لەو وڵاتە پێویستیان بە خۆراک و ھاوکارییە مرۆییەکانی دیکە ھەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ١٠٠ ھەزاریان لوبنانین و یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار سوری و ١٨٠ ھەزار پەنابەری فەڵەستینیشی تێدایە، بەڵام کەمتر لەنیوەی ئەو ژمارەیە ھاوکاری وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لوبنان نزیکەی ساڵێکە بێ سەرۆکە و زۆرینەی دامەزراوەکانی کارناکات، تائێستاش ھیچ چارەسەرێک بۆ دۆخی سیاسی وڵاتەکە نەدۆزراوەتەوە. 

لە ساڵی رابردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان ٤٠٪ی ئەو ھاوکارییەی وەرگرت کە پێویستبوو بۆ لوبنان، پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمساڵیش ھاوکارییەکان تا ئەو رێژەیە بن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...112113114115116...419