ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بەپێی بیروباوەڕی سەربازیی وڵاتەکەی بە دوو ھۆکار یان لە دوو حاڵەتدا ئامادەن چەکی ئەتۆمی بەکاربھێنن، یەکەمیان ئەگەر چەکی ئەتۆمی لە دژی روسیا بەکاربھێنرێت بەھەمان چەک وەڵام دەدەنەوە، دووەمیشیان ئەگەر چەکی ئەتۆمی وەک ھەڕەشەیەک بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی روسیا بەکاربھێنرێت و بوونی روسیا بکەوێتە مەترسییەوە.

وتیشی، تا ئەوکاتە ھاوکارییە سەربازیی و دارییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین بەردەوام بن شەڕیش زیاتر درێژە دەکێشێت، بەڵام ئەگەر ئەو ھاوکارییانە رابگیرێن، لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا شەڕی ئۆکراین کۆتاییدێت.