جیهان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنە دەکات، بڕیارە لەسەردانەکەیدا چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری وەک رێگەوبان، پیشەسازی کشتوکاڵ و تەندروستی لە سنوری پارێزگای سنە بکاتەوە.

راشیگەیاند، بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆککۆماری ئێران فڕۆکەخانەی سەقز و ھێڵی شەمەندەفەری نێوان سنە و ھەمەدان بکاتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزی فشارێکی زۆریان لەسەر دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دروستکردووە بۆئەوەی سنورێک بۆ قوربانییە مەدەنییەکان دابنێن و خۆیان بەدووربگرن لە کردنەئامانجی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە و ئاگاداریشیان کردوونەتەوە پێویستە پابەندی یاساکانی شەڕ بن.

وتیشی، پێشبینی دەکەین سەرجەم بارمتەکان بە ئەمریکییەکانیشەوە کە لەژێر دەستی حەماسدان ئازاد بکرێن، بەڵام چەند رۆژێکی پێدەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە لە پێناو ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان ھیچ سازشێک بۆ حەماس ناکەن، ئاشکراشیکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، رەوشی مرۆیی لە ھەموو بوارەکاندا زۆر خراپە، سات لە دوای سات بەرەو خراپتریش دەچێت و دانیشتووانی ئەو شارە خۆراک، نان، ئاو و کارەبایان لێبڕاوە و شوێنی مانەوەیان نەماوە، زۆربەی نەخۆشخانەکانیش بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکەن، کە ئەمەش ھێندەی تر رەوشەکەی سەختکردووە.

وتیشی، ناکرێت بە بەرچاوی ھەمووانەوە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لە کەرتی غەززە روبدات و جیھانیش بێدەنگ بێت، پێویستە ھەموو وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ھەنگاوی جددی و بە پەلە بنێن بۆ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکاری بە خەڵکی زیانلێکەوتوو و لێقەوماوی کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژ لەدوای رۆژ بەھۆی ھێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە بۆسەر سوپا و پێگە سەربازییەکانیان، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان زیاتر دەبێت.

وتیشی، ئیسرائیل لە شەڕێکی سەخت و قورسدایە و ئەو شەڕەش درێژخایەن دەبێت، سەرەڕای ئەوەش کە دڵنیان لەسەرکەوت و کۆتایی ھێنان بە حەماس، بەڵام لە رووی گیانی و ماددیشەوە زیانی زۆریان پێدەگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم، ھێزەکانیان بە مووشەکی بالیستیک و مووشەکی باڵدار و درۆن چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ھێرشە مووشەکییەی ئەمڕۆ، سێیەم ھێرشی ھاوشێوەی ھێزەکانیانە بۆسەر ئیسرائیل.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەیدا، عەمید یەحیا سەریع رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھێرشە مووشەکی و درۆنییەکانیان تا ئەوکاتەی سوپای ئیسرائیل دەست لە ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ھەڵدەگرێت.

دوابەدوای ھێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بە رەسمی رایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیکی دوورمەودا و دوو مووشەکی کروز لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە ئاڕاستە کرابوون و توانرا لەڕێی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە بەرپەرچیان بدرێتەوە.

ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بۆ رۆژی ٢٥ـەمین بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابردووشدا سوپای ئیسرائیل ھێرشی زەمینی دەستپێکرد و لە چەند بەرەیەکی کەرتی غەززە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت لەئارادایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگی سووری فەڵەستینی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومانکردووە، کە زۆر نزیکبووە لە نەخۆشخانەی قودس، کە ھەزاران ئاوارەی مەدەنیی تێدا نیشتەجێبوون.

راشیگەیاند، بۆردومانی تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی تەلەھەوا ھەر بەردەوامن، کە نەخۆشخانەی قودس دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە و بەھۆی بۆردومانەکانیش باڵەخانەی نەخۆشخانەکە لەریووەتەوە و ئاوارە و تیمە پزیشکییەکانی دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.

پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەڕێوەبەری نەحۆشخانەی بەشار مورادەوە ئاشکرایکرد، ئیسرائیل بە "زمانێکی توند" داوای دەستبەجێ چۆڵکردنی نەخۆشخانەی قودسی کردووە، چونکە بۆردمانی دەکەن، کە بەپێی ئاماری مانگی سووری فەڵەستینی، نەخۆشخانەکە جگەلە نەخۆش نزیکەی ١٤ ھەزار ئاوارەی تێدایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە پۆستێکدا لە پێگەی ئێکس ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانیان چەندین ھێرشیانکردوەتەر سەر ژێرخانی حزبوڵا لەسەر خاکی لوبنان و  چەندین پێگەیان لە ناوبردووە کە ھەندێکیان کۆگای چەک بوون.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، لە ھێرشەکانیاندا ٦٢ کەس کوژراون چواریان ھاووڵاتی مەدەنی بوون  و رۆژنامەنوسێکیش لە نێویاندا ھەیە، لە بەرامبەریشدا چوار سەربازی سوپای ئیسرائیلیش کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ئێکسێکدا بڵاویکردەوە، تەرمی شانی لوکی تەمەن ٢٣ ساڵان، کە بە رەگەز ئەڵمانی-ئیسرائیلییە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و تەرمەکەشی ناسراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانی لوک رۆژی حەوتی مانگ  لە فێستیڤاڵێکدا رفێندراوە و لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە روبەڕوی ئەشکەنجەدان بووەتەوە و لەناو غەززەدا سوڕێندراوەتەوە.

لەبەرامبەردا نەسیم لوک باوکی شانی، ئاشکرایکرد، کچەکەی رۆژی حەوتی مانگ  لەکاتی ھێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی ھەڵاتوون، بەڵام تەقەیان لێکراوە و لەئەنجامدا شانی لوک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

شانی لوکی تەمەن ٢٣ ساڵان، وەک تاتۆ ئارتێست کاریکردووە و وێنەکانی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە لە بیانی نەقەب لە باشوری ئیسرائیل لە فێستیڤاڵێکدا لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە روبەڕوی ھێرشبوونەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئێسنای ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەر دەکات و پاشان سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات.

ھەرچەندە میدیاکانی ئێران وردەکاریی کۆبوونەوەکانی عەبدوڵاھیانیان لە دەوحە و ئەنقەرە ئاشکرانەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردووە، عەبدوڵاھیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا و قەتەر ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە تاوتوێ دەکات.

لە دوو ھەفتەی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد و بەیروت و دەوحەی کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لوبنان و قەتەر، گفتوگۆیان لەبارەی راگرتنی شەڕی غەززە کرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگترین کارە کە ھەر حکومەتێک لە ھەر شوێنێکی جیھاندا ئەنجامیبدات سەبارەت بە سەلامەتی و ئاسایش و متمانەی زیرەکی دەستکرد.

راشیگەیاند، بەھۆی ئەوەی ڕێساکان زۆر لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە دواکەوتوون، ھەر بۆیە ئەم ھەنگاوە بۆ پاراستنی سەلامەتی ئەو بوارە و ھەروەھا پاراستنی زانیاری وڵاتەکان زۆر گرنگە، وتیشی ئەم کارە ھەنگاونانە بۆ کێبڕکێ و بەرزکردنەوەی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکادا، بەڵام لەژێر چاودێریدا و دەرنەچون لە یاساکان.

کۆشکی سپی لە ئێکسێکدا بڵاویکردەوە، ئەم ھەنگاوە بۆ پارستنی زانیاری ئەمریکییەکان زۆر گرنگە، راشیگەیاند، پێشەنگی ئەمریکایە کە زیرەکی دەستکرد رێکبخاتەوە، لەوانە “پاراستنی تایبەتمەندی ئەمریکییەکان، دامەزراندنی یەکسانی و مافە مەدەنییەکان، و پاراستنی داھێنان و کێبڕکێ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیێل ھەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، فەرماندەیی ناوچەی باشوری ھێزی پیادە فەرمانێکی دەرکردووە و تیایدا جەختیکردووەتەوە کە ھێرشی زەمینی فراوانتر دەکرێت، بۆ سەرکەوتنیش بەسەر حەماسدا رەچاوی ئەوە ناکەن کە شەڕ چەند درێژە دەکێشێت یان چەند ئاستەنگییان لەبەردەم دایە.

وتیشی، لە کۆڵان و تونێل و ھەر شوێنێکی تری غەززە کە پێویست بێت شەڕ بەردەوام دەبێت تا حەماس لەناو دەچێت.

لای خۆیەوە حەماس رایگەیاند، ھەرچەندە سوپای ئیسرائیل لە چەندین بەرەوە ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە بەڵام تائێستا راینەگەیاندووە، لە بەرامبەریشدا ھێزەکانیان لەناو غەززە دەیان ھێرشی موشەکییان کردوەتەسەر سوپای ئیسرائیل و دوژمنەکانیان تائێستا ھیچ ئامانجێکیان بەدەستنەھێناوە.

وەزارەتی ناوخۆش لە غەززە دەڵێت، بە شەش بۆمب ھێرشکراوەتەسەر کامپی جبالیا کە کێشی ھەر بۆمبێک یەک تۆن بووە، بەوھۆیەش ٤٠٠ کەس شەھید و بریندار بوون.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ ھەشت ھەزار و ٦١٠ کەس بەرزبووەوە و زیاتر لە ٢٣ ھەزار کەسیش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیمز ئیلدەر، وتەبێژی یونسێف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە و ئەو شارە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان.

 ئەوەشی خستەڕوو، لە کەرتی غەززە جگەلەوەی بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە سێ ھەزار منداڵ کوژراون، نزیکەی ھەزار منداڵیش بێسەروشوێنن.

وتەبێژی یونسێف جەختی لە راگەیاندنی ئاگربەست کردەوە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و وتی، منداڵان لە کەرتی غەززە تەنھا بە بۆردومانەکانی ئیسرائیل ناکوژرێن، بەڵکو بەھۆی نەبوونی پێداویستییە تەندروستییەکانیشەوە گیانلەدەستدەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا ٢٧ جار ھێرشکراوەتەسەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانیان، بڕیاریانداوە ٣٠٠ سەربازی تر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێبکەن، بەڵام ئەو سەربازانە ناچنە ئیسرائیل.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راشیگەیاند، پێویستە ھاوکاری ھاوڵاتی سڤیل لەکەرتی غەززە بکرێت و بەبێ ئاستەنگی ھاوکارییەکان بگاتە دەستیان، جەختیشیکردەوە، کە بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی سەربازی ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، سالم عەبدوڵا جابر سوباح وەزیری دەرەوەی کوەیت لەگەڵ جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشیان پرسی سنورە ئاوییەکانی نێوان عێراق و کوەیت بووە بەتایبەتی دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستووریی رێککەوتنی خورعەبدوڵا کە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان پلاسخارت و وەزیری دەرەوەی کوەیت، دیاریکردنی چارەنووسی روفاتی دیل و بێسەروشوێنبووەکان و موڵک و ماڵی  کوەیت لەناویشیاندا ئەرشیفی نیشتیمانی ئەو وڵاتە کە لەکاتی داگیرکردنی کوەیتدا لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاو بێسەروشوێنکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاندووە، گەورەترین کاروانی ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی میسر و دەروازەی رەفەحەوە گەیشتووەتە کەرتی غەززە کە لە ٣٣ بارھەڵگر پێکھاتووە، بەڵام ئەوە زۆر کەمترە بەراورد بەو کارەساتە مرۆییەی لەو شارە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە دروستبووە و پێویسیان بە ھاوکاری زۆر زیاترە و داواشیکردووە ئیسرائیل کارئاسانی بکات بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەکەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢١ی ئەمانگەوە تائێستا ١١٧ بارھەڵگر کە ھاوکارییە مرۆییەکانیان ھەڵگرتبوو گەیشتوونەتە کەرتی غەززە کە زۆربەیان پێداویستی پزیشکی بوون، ٦٠ بارھەڵگریش خۆراک و ١٣ بارھەڵگریش ئاو گەیەنراونەتە غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەبری ئەنجامدانی ھێرشێکی زەمینی فراوان، ھێرشەکەی بە ھێواشی و وریاییەوە دەستپێکردووە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەو فشارانە دەگەڕێتەوە کە لەسەر بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ھەیە و ھەروەھا دەیانەوێت زیانی گیانی لەبەرچاو بگرن و جەنگەکە بۆ حزبوڵا لە باکور درێژ نەبێتەوە.

بلومبێرگ راشیگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت ھێرش و ئۆپراسیۆنەکان بۆسەر کەرتی غەززە شەش مانگ بخایەنێت، ئامانجی ئیسرائیلیش ئەمجارە جیاوازە، چونکە دەیەوێت بزووتنەوەی حەماس لەناوببات نەک تەنھا لاوازیان بکات، ھەروەھا گرەنتی ئەوە بکات کە غەززە نەبێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆسەر ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...100101102103104...419