سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حزبوڵای لوبنانی کردە ئامانج
کەژان
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٣٠
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە پۆستێکدا لە پێگەی ئێکس ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانیان چەندین ھێرشیانکردوەتەر سەر ژێرخانی حزبوڵا لەسەر خاکی لوبنان و چەندین پێگەیان لە ناوبردووە کە ھەندێکیان کۆگای چەک بوون.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، لە ھێرشەکانیاندا ٦٢ کەس کوژراون چواریان ھاووڵاتی مەدەنی بوون و رۆژنامەنوسێکیش لە نێویاندا ھەیە، لە بەرامبەریشدا چوار سەربازی سوپای ئیسرائیلیش کوژراون.