یونسێف: کەرتی غەززە بووەتە گۆڕستان بۆ منداڵان
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٦٣
جیمز ئیلدەر، وتەبێژی یونسێف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی کوژرانی منداڵان لە کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە و ئەو شارە بووەتە گۆڕستانێک بۆ منداڵان.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کەرتی غەززە جگەلەوەی بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە سێ ھەزار منداڵ کوژراون، نزیکەی ھەزار منداڵیش بێسەروشوێنن.
وتەبێژی یونسێف جەختی لە راگەیاندنی ئاگربەست کردەوە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و وتی، منداڵان لە کەرتی غەززە تەنھا بە بۆردومانەکانی ئیسرائیل ناکوژرێن، بەڵکو بەھۆی نەبوونی پێداویستییە تەندروستییەکانیشەوە گیانلەدەستدەدەن.