نەتەوە یەکگرتووەکان: کاروانێکی ھاوکاری مرۆیی گەیشتە غەززە کە ٣٣ بارھەڵگر بووە
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٢
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاندووە، گەورەترین کاروانی ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی میسر و دەروازەی رەفەحەوە گەیشتووەتە کەرتی غەززە کە لە ٣٣ بارھەڵگر پێکھاتووە، بەڵام ئەوە زۆر کەمترە بەراورد بەو کارەساتە مرۆییەی لەو شارە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە دروستبووە و پێویسیان بە ھاوکاری زۆر زیاترە و داواشیکردووە ئیسرائیل کارئاسانی بکات بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەکەرتی غەززە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢١ی ئەمانگەوە تائێستا ١١٧ بارھەڵگر کە ھاوکارییە مرۆییەکانیان ھەڵگرتبوو گەیشتوونەتە کەرتی غەززە کە زۆربەیان پێداویستی پزیشکی بوون، ٦٠ بارھەڵگریش خۆراک و ١٣ بارھەڵگریش ئاو گەیەنراونەتە غەززە.