کوردستان

دەشڵێت، ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر خاک و خەڵکەکەیان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆیان دەزانین.

دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ھاوڵاتییانی عێراق و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و ھیوای دڵخۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

‎ھیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەکڕیزی، پێکەوەیی و ھەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاک و خەڵکەکەمان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. لەپێناو بەدیھێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانمان ھەوڵدەدەین و گەیشتن بە داھاتوویەکی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین.

‎دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و ھەر شاد و 
‎سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و وەک ھەمیشە ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، کوردسات لە رابردوودا دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە و وەک میدیایەکی نیشتمانی کاری کردووە، سەکۆیەکی کولتووری بووە بۆ ھونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیران و ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە زیندوو راگرتنی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد،  ھیواخوازین وەک ھەمیشە بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.

ھەرێم کەمال ئاغا 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە.. 

بەڕێزان،

بەڕێوەبەر و کارمەندە ماندوو نەناسەکانی دەزگای میدیایی کوردسات…

گەشاوەبێت (٢٤)-ەمین ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی گەشاوەی شاشە ڕەنگین و سەنگینەکەی کوردسات، و بەگەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم. کوردسات، شاشەیەکی ڕەنگاڵە و شوێنگەی پێگەیاندنی سەدان ڕاگەیاندنکاری پیشەیی بووە، و سەرمەشق و پێشەنگ بووە لە ھاوسەنگڕاگرتنی زانیاری و ھەواڵ بە زمانێکی پیشەیی و بەرزی ڕاگەیاندن. 

دەزگای میدیایی کوردسات، سەرباری پێشکەوتنێکی دڵخۆشکەر لە تەکنیک و ھونەری پێشکەشکردن، شوناس و ناسنامەی پاراستنی کەلتوور و زمان و ئەدەب بووە، و سەکۆیەکی ھاوسەنگ بووە بۆ ئەداکردنی دەنگی ڕادیکاڵێکی چەپ تا ڕاست، بەبێ گوێدانە باکگراوند و ئەدا و بەرژەوەندی سیاسی تایبەت؛ ھاوکات، ھاوسەنگانە و پیشەییانە بووەتە سەکۆیەک بۆ ئەداکردنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، بە ناسنامەییەکی پیشەییانە و پڕ لە ئێتیکی بەرزی ڕۆژنامەوانی.

کاروان گەزنەیی


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

پیرۆز بێت یادی ٢٤ ساڵەی  دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات ،لە سەرجەم ستافە دڵسۆز و ماندوو نەناسەکانی ئەم دەزگایەی کە ھەمیشە ماڵە ڕەنگین و سەکۆ ئازیز و ڕەسەنەکەی کوردەواری بووە .

کوردسات وەک یەکەمین بنکەی کەلتوری و ڕۆشەنبیری و ھونەردۆستی و دەستپێشخەری لەپەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و لەکۆڵگرتنی خەم و کۆژانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان بووە.

ھەربۆیە کوردساتی ئازیز لە چێوارچێوەی نوێگەری، پابەندبوون بە بەھا باڵاکان و داھێنان و ئیتیکی میدیایی و ڕچەشکێنی و ئاوێتەبوونی خواست و ویستی کوردستانیانی ئازیزە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رۆژی یەکشەممە بەرپرسیارێتی ھێرش و بۆردومانەکانی سەر ھەولێر و  برسیکردنی خەڵکی خستبووە ئەستۆی عێراق، بەو پێیەی بەوتەی ئەو گروپە ھێرشبەرەکان لە لایەن عێراقەوە بودجە و موچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن.

لەبەرامبەردا باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دایەوە و رایگەیاند، لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم تووشی سەرسوڕمانی کردون کە چەندین تۆمەتی نا واقعی ئاراستەکردوون بەتایبەتی کە نابەرپرسیارانە تۆمەتی برسیکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی داوەتە پاڵ حکومەتی عێراق.

وتیشی، پەلەکردن لە بڕیاردان رەوشی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات لەگەڵ سیاسەت و بەرنامە نیشتیمانییەکەی حکومەتی عێراق یەکناگرێتەوە، چونکە بەغداد پابەندە بە بەرگریکردن لە بەرژوەندی سەرجەم عێراقییەکان بەبێ جیاوازی و ئەرکی حکومەتی عێراقیشە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری سەرتاسەری وڵات بکات.

لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکان، عەوادی ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرش و بۆردومانەکان، بەڵام لێدوانی لەو جۆرە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی دروستکردن بۆ لێکۆڵینەوەکان بەتایبەتی کە ھێزە ئەمنییەکان بە ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم لێکۆڵینەوە دەکەن و حکومەتی عێراقیش دژی ھەموو جۆرە ھێرش و بۆردومانێکە لە ھەرێمی کوردستان بێت یان شارەکانی تری عێراق و کاریش بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکان و رادەستکردنیان بەیاسا دەکات بۆئەوەی سزا بدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

‎بەبۆنەی ٢٤ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-ەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و دەستی ماندووبونتان دەگوشم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. کوردسات ھەمیشە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کوردی ھاوتەریب بووە و لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەدا کە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەخۆوەی بینیوە خۆی گونجاندووە و لاینەداوە لە یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی، توانیویەتی پارێزگاری لەوێنا پیشەییەکەی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و مەشخەڵھەڵگری راستی و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، ئومێدەوارم کوردسات بەردەوام بێت لەگرتنەبەری ئەو رێچکەیەی کە کردوویەتیە سەکۆیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی و دەنگ و رەنگی تەواوی کوردستانیان و خەمخۆرانی گەلەکەمان بووە.

شلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

لەساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتدا، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و سەرجەم میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانی کوردساتی ئازیز دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

وە لەم یادە پیرۆزەدا سوپاسی کوردسات دەکەین کە بەرپرسیارانە کار دەکات و بەرنامەکانی پێشکەش دەکات، کوردسات رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پاراستنی کەلتوری کورد و خزمەتکردنی سەرجەم بوارەکانی ئەدەب و ھونەر و خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی سەرجەم ھونەرمەندان کردووە بە بێ جیاوازی. بۆیە دەکرێت بڵێین کوردسات کەناڵی ناو ماڵ و خێزانە و لە پەخشکردنی بەرنامەکانیدا رەچاوی ھەموو بنەما و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای کوردی کردووە.

جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی کوردساتی ئازیز پیرۆز بێت.
ھەر سەرکەوتوو بن

ئەریوان سیوەیلی
بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەرێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات ـ ی ئازیز 

لە ناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبایی (ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات ـ ی ئازیزتان لێدەکەین ، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین ، ئومێدەوارین ھەمیشە وەک ڕابردوو لە پێشەنگ و گەشە کردنی زیاتردا بن بۆ خزمەتکردنی میدیای کوردی .

دەزگای میدیایی کوردسات ، سەرەڕای گەیاندنی پەیام و دیدو بۆچونەکانی، ھەمیشە سەکۆیەکی ئازاد بووە بۆ ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی  ھەواڵ و زانیاری و ھونەری بووە و توانیویەتی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست  پەیامەکان بگەیەنێت بە کۆمەڵانی خەڵک  و رۆلی گرنگی ھەبوە لەھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژووی میدیایی کوردیدا .
دووبارە بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین ھەر شادوسەربەرز و سەرکەتووبن .

دارا خەیـلانی  
ئەندامی سـەرکردایەتی و
‏‎لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشـتمانیی کوردستان


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات

بەبۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کەناڵەکە و تەواوی ستاف و کارمەندانی دەکەین. بەھیواین وەک ھەمیشە، لەسەر بنەمای دروستی کاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵوێستی نیشتمانی چالاکییەکانی بەردەوام بن و لە پێشخستنی کۆمەڵگە ڕۆڵی دیار بگێڕێت. 

د. جوتیار عادل 
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان دەزگای میدییای کوردسات 

بەبۆنەی (٢٤) ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات و سەری ساڵی نوێوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم  بەڕێوبەر و کارمەندان و میدیاکارانی دەزگای میدییای کوردسات دەکەم. 

کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە، کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە لەھەر شوێنێکی ئەم جیھانە. 

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ھیوادارم  بەردەوام بن لەبەرنامەی نوێ و تازەگەری. 

ھیوای لەش ساغی و تەمەندرێژی  بۆ ستافە ئازیزەکەتان دەخوازم. 

ئاری جەلال
سەرۆکی دەزگای لوتکە 
٢٠٢٣/١٢/٣١


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بە بۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی کوردسات، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و رۆژنامەنووسان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردسات دەکەم، کە بە درێژایی دامەزراندنیەوە رۆلێکی گەورەی ھەبووە لە ووشیارکردنەوە و پێگەیاندنی تاکی کورد و پاراستنی کلتووری نەتەوەیی.

دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنتان و بە ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری کوردسات.

د.ڕەھێڵ فەرەیدوون
بریکاری وەزارەتی تەندروستی
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز

 ٢٤مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات-تان لێ پیرۆز دەکەم.

کوردسات، میدیایەکی  سەنگین و خاوەن ئیتیکی باڵای کاری ڕاگەیاندنە، کوردسات  کەناڵی دڵخوازی ھەموو خێزانێکی کوردە. ھەمیشە  ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێدانی  ھەواڵ و زانیاری دروست و پاراستنی  بەھا کۆمەڵایەتیەکان وکلتورمان.

ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەداھاتوو  بۆ دەخوازم.

فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەئامەکە... 

وەک ھەمشە کەناڵە جوان و ڕەنگینەکەی کوردسات جیاوازتر لە ھەمووان خۆی پێشانداین، سەیر نییە، چوونکە کوردسات ھەمووکات جیاوازبووە، پاش ۲۳ ساڵ تەمەن و خەرمانی پڕ لە ئەزموونی نەک تەنھا یەکەمین میدیای ئاسمانی کوردییە، بەڵکو تاکە میدیایە کە وەک خۆی ماوەتەوە و دەیان میدیای تر درووستبوون نەیانتوانیوە وەک کوردساتبن.

کوردسات ماڵی ھەموانە، دەنگی گەلمانە بۆ کوردسات تەنھا دوورشم نەبووە، لەڕاستیدا توانیویەتی لە واقعدا بەرجەستەی بکات، گوڵە نێرگزەکەی تابێت گەشاوەتر دەبێت.

دروود بۆ ڕۆحی پاکی ئەو دۆست و ھاوڕێیانەی ڕۆژانێک لەم میدیا گەشە کاریان کردووە و ئێستا لەدڵماندا ماونەتەوە، سووپاس بۆ یەک بە یەکی ئەوانەی ڕۆژانێک لە کوردسات کاریانکردووە و ئێستا وێستگەی کاریان لە شوێنێکی ترە، دەستی ماندووی یەک بە یەکی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەگوشم، سووپاس بۆ ئەوەی ماندوو نەناسانە درێژە بە کاری میدیایی خۆیان دەدەن لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات پیرۆزبیت لە دامەزرینەرو سەرپەرشتیاروبەریوەبەرو کارمەندانی

یادی ۲۳ ساڵی تەمەنت پیرۆز یادگارییە جوانەکەی دادە ھێرۆ.
ئەمەل جەلال


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە…

بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات 

بەبۆنەی ٢٤ ھەمین ساڵەی دامەزراندنی دەزگاکەتان 
پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر

کوردسات میدیایەکی باوەڕپێکراوی سەنگینە و لە ئاست رووداوەکاندا راستگۆیانە و رووماڵی روداوەکانی کردووە و  بە بێ جیاوازی لە ئاست دەنگ و رەنگی ھەمووانیشدا بوون .

وەک دامەزراوەیەکی میدیایی نیشتمانیی لەبەرامبەر ھەموو پرسە نیشتیمانیەکاندا  ئامادەی ھەبووە و رۆڵیی دیاری  ھەبوە 
بە ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بو کوردساتی ئازیز

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیای کوردسات گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی کوردسات دەکەم وھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

کوردسات لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەخۆ بینیوە، توانیویەتی پارێزگاری لە پیشەیی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، بەردەوامیش ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە گواستنەوەی ھەواڵ و چالاکیەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەردەوام دەنگ و ڕەنگی تەواوی کوردستانیان بووە بێ جیاوازی، جارێکی تر ئەم یادەیان لێ پیرۆز دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم لەداھاتوودا.

لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن"
٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقەدەم روکن نیھاد بەکر فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بۆ یادی ٢٤ ساڵەی دەزگای میدیایی کوردسات دەڵێت، کوردسات سەرمەشق و داھێنەری بیری کوردایەتییە.

دەشڵێت، کوردسات شاشەی رەنگین و میدیای سەنگینی کۆمەڵگەی کوردییە و بە بەرھەم و پرۆگرامە جۆراوجۆرەکانی سەلماندویەتی کە پێشەنگە و میدیای باوەڕپێکراوی ھەموو چین و توێژە جیاوازەکانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8485868788...674