کوردستان

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و وەک ھەمیشە ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، کوردسات لە رابردوودا دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە و وەک میدیایەکی نیشتمانی کاری کردووە، سەکۆیەکی کولتووری بووە بۆ ھونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیران و ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە زیندوو راگرتنی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد،  ھیواخوازین وەک ھەمیشە بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.

ھەرێم کەمال ئاغا 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێت، ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر خاک و خەڵکەکەیان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆیان دەزانین.

دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ھاوڵاتییانی عێراق و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و ھیوای دڵخۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

‎ھیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەکڕیزی، پێکەوەیی و ھەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاک و خەڵکەکەمان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. لەپێناو بەدیھێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانمان ھەوڵدەدەین و گەیشتن بە داھاتوویەکی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین.

‎دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و ھەر شاد و 
‎سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە…

 بۆ بەرێزان ..سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

بابەت/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی بییت و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵە جوان و ڕەنگیەکەی کوردسات،بەپێویستی دەزانین جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە بکەین.

لەماوەی ٢٤ ساڵی کارکردنیدا کەناڵی کوردسات باشترین خزمەتی پێشکەکردوەو بەداھێنانەکانیشی لەبواری میدیاییدا بۆتە جێگەی باوەڕی ھەموو لایەک .

دوبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەین.

براتان
عەمید سەرحەد قادر

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە... 

جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات دەکەم بەبۆنەی یادی (٢٤)ساڵەی دامەزراندنیانەوە، ھیوای سەرکەوتن و پێشەنگی زیاترتان بۆ دەخوازم.

کوردسات کەناڵێکی دانسقەی ئاست بەرزی ناو میدیای کوردی و "دەنگ و ڕەنگی کوردانە"، ھاوسەنگی پاراستوە و گەشەی بە بەھا و کلتوری کوردەواری داوە، ھاوکات ستراتیژی کارکردنی بە ژیانی پێشکەوتوی جیھانیەوە گرێداوە، ناوازەیی کوردسات درێژەدانە بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و خزمەتکردن بەسەرجەم چین و توێژەکان، ئەمەش وایکردووە چین و توێژە جیاجیاکان لەدەوری شاشە ڕەنگینەکەی کۆبکاتەوە و مۆرک و سیمای تایبەت بەخۆی لەپەیامەکانی ڕەنگیداوەتەوە.

دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی ئەم کەناڵە کوردییە ڕەسەنە. 

زیاد جەبار
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

لە بیست و چوار ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی سەنگینی کوردستان، بەناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوادارین وەک ھەمیشە لە ترۆپکی سەرکەوتن و سەنگینی گوتار و روماڵی میدیایی خۆتاندا بمێننەوە.

کوردسات، ئەم کەناڵە ئازیزەی بۆ خەڵکی کوردستان بووەتە کەناڵی خێزان، بەرھەمی کۆشش و ماندوبونێکی زۆریسەدان سەربازی وونە، کە ساڵانێکی زۆر بە پاڵپشتی خاتوو (ھێرۆ ئیبراھم ئەحمەد) ژیان و توانا و بەھرەکانیان تێدا تاقیکردەوە و بوون بە جێگەی متمانەی خەڵک، بە بەرنامە و پرۆگرامی سەنگین، ھەواڵی پڕ ئیتیک، درامای گونجاو لەگەڵ بەھا کۆمەڵایەتیەکان، گوتاری نەتەوەیی و سڕینەوەی سنوورەکانی فەرھەنگی نێوان پارچەکان، کوردسات ھەر بە کوردسات ـ ی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە. 

ئەم بەخششە میدیاییە شایان بەوەیە بکرێت بە نموونەی باڵای میدیای رەسەن و بەرپرسیار لەرووی فەرھەنگ وکۆمەڵایەتیەوە و کەناڵ و دامەزراوەکانی تر بە شوێن ھەنگاوەکانیدا بچن، دڵنیاشین کوردسات ھەر بە دەنگ و رەنگی ھەمووان دەمێنێتەوە و لە پێشکەوتن و گەشە ناوەستێت.

لەتیف نێروەیی 
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە... 

بۆ بەرێزان بەڕێوەبەر و کارمەند و رۆژنامەنووسانی کەناڵی کوردسات

پیرۆزبایی ٢٤ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە سەنگینەکەتان لێدەکەین.

کەناڵی کوردسات لەماوەی ٢٣ساڵی ئەزموون و کاری بەردەوامی توانیویەتی متمانەی تەواو لەنێوان خۆی و بینەرانیدا دروستبکات و ھەمیشە کەناڵی دڵخوازی سەرجەم چین و توێژەکان بێت.

ئەم کەناڵە پڕ ئەزموونە بە لەبەرچاوگرتنی بەھا ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا و پەیرەوکردنی تەواوی لە ئیتیکە رۆژنامەوانییەکان سەنگ و قورسایی خۆی پاراستووە و سەرباری پەیدابوونی ژمارەیەکی زۆری میدیا و کەناڵ لە ئێستادا، کەناڵی کوردسات توانیویەتی ھەر بە کەناڵی ژمارە یەک و پڕبینەر بمێنێتەوە.

ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین

کەریم شکور
جێگری سەروکی فراکسوینی یەکیتی لە ئەنجومەنی نیونەرانی عیراق
لیپسراوی مەڵبەندی ۱٦ حەمرین

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

ساڵڕۆژی کوردسات پیرۆزبێ

ھەر لە بناغەوە کەناڵی کوردساتی خۆشەویست لەسەر بنەمای رەسەن و  بە سەنگینی دەستیپێکرد، بۆیە ڕۆژ دوای ڕۆژ بە پاراستنی کولتور و بەھا کۆمەڵایەتیەکانی کوردەوای گەشەی کرد و پەرەیسەند.
لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەرێوەبەر و تەواوی کارمەند و میدیاکارانی و بینەرانی دەکەم.

ھیوای ھەمیشە پێشکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم.
ئارێز عەبدوڵلا

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یادی سەری ساڵی زاینی و دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتی خۆشەویست پیروز دەکەین لە سەرجەم بەڕێوبەر و کارمەندانی ئەو کەناڵە راستبێژە، کە خاوەنی گەشاوەترین مێژووە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا. 
بەو ھیوایەم ساڵی نوێ ساڵی بەردەوامی و گەشانەوەی زیاتر بێت بۆ ئەو کەناڵە و سەرجەم خەڵکی کوردستان.

عمیدی مافپەروەر
خالد ماوەتی
بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە… 

فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە دەزگای میدیای کوردسات دەکات

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ئازیزی دەزگای میدیایی کوردسات

سڵاوێکی گەرم...؛
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا، وبەبۆنەی (٢٤)ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی درەوشاوەی تەمەنییەوە، بەناوی بەڕێز (ھندرین ھیوا موفتی) بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەرێزان بەرێوەبەر و لێپرسراوان و ئەفسەران و پزیشک و فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین.

ھیوادارین چۆن لەڕابردوودا پێشەنگ بوون لە کاری ڕاگەیاندن بە پیشەییانە و بەرنامەی پڕ بەسوود و بەپێز و ‌بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاری ڕاست و دروست، لەئایندەشدا ھەروا بە سەنگینی لەگەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامدابن بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێشخستنی زیاتری بواری ڕاگەیاندن لەکوردستان دا.

 لەم بۆنەیەدا دەستخۆشیی و ماندونەبوونی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین و ھیوای لەشساغی و سەرکەوتتنتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆز و کوردانەیە بەردەوامبن لە داھێنان .

لەگەڵ ڕێزدا.
  
فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی
٢٠٢٣/١٢/٣١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێزان بەڕێوبەرو کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات


دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی... 

لە کانگای دڵەوە، پیرۆزبایی یادی٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتان لێ دەکەین؛ ئەم کەناڵە خۆشەویستە کە بەرھەمی رەنج و خەباتی گەلەکەمانە؛ لەسەردەمێکدا لەدایک بوو کە لەدایک بوونی کەناڵێکی ئاسمانی سەرتاسەری بۆ گەلی کورد جێگەی مەحاڵ بوو؛ کوردسات بەرپرسیارانە ھاتە مەیدان و لە رێگەی پڕۆگرامە بە پێزەکانی شۆڕشی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری و رەسەنایەتی و کلتوری و فەرھەنگی و ھونەری راگەیاند. 

ئەم کەناڵە لە دەستپێک و ئێستادا، خاوەن ئیتیکی بەرزە لە بواری میدیایدا، کە بەرپرسیارانەو بونیادنەرانە کار بۆ پاراستنی بەھا باڵاکانی کۆمەڵی کوردەواری دەکات و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەیامی پیرۆزی کوردایەتییە، بۆ پارچەکانی تری کوردستان و رەوەندی کورد لە تاراوگە.

ئەم کەناڵە جگە لەوەی لە بواری رۆژنامەگەریدا مێژووی رەوتی رۆژنامەگەری کوردی زەنگینتر کرد.

وەک فێرگەیەکی ئاست بەرز لە ماوەی تەمەنی کارکردنی خۆیدا؛ دەیان و سەدان رۆژنامەنوسی بە ئاستێکی بەرز پەروەردەکردووەو لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا. کەناڵی ھەمووان  ناوێکی بەرزەو خاوەن ئەخلاقی تایبەت بەخۆیەتی و ھەربەوجۆرەش بەردەوامە و بۆتە ماڵی ھەموو کوردێک لە دنیادا؛ لە روماڵکردنی رووداو و پێشھاتە سیاسیی و گشتی و فەرھەنگییەکاندا.
کوردسات ھەمیشە سەرچاوەو جێی متمانەی بینەران بووە.
بە ھیوایین کوردساتی ھەمووان، لەسەر ھەمان رێچکەی بونیاد نەرانەی خۆی بەردەوامبێت، و زیاتر و زیاتر خزمەتبکات.

ھەربژین و سەرفرازبن

مەریوان حاجی جەمال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە سەیوان ئیبراھیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرھەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، کە بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامیی گشتی" لە دادگای سنە سزای ساڵێک بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی رەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی سنە کراوە، ھەروەھا ئەگەر سزای دۆسیەکەی تریشی لە دادگای پیاچوونەوەدا پەسەند بکرێت، ١٠ ساڵ زیندانیی دەکرێت.

سەیوان ئیبراھیمی یەکێکە لە مامۆستاکانی زمانی کوردی و ھاوسەری زارا محەمەدییە کە بەھەمان شێوە ئەویش مامۆستای زمانی کوردییە و لە ماوەی رابردوودا لە بەرامبەر کارەکانی بۆ فێرکردنی زمانی کوردیی بە منداڵان زیندانیی کرا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانی ئازیزی دەزگای میدیای کوردسات

لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوان و سەنگینەی کوردسات، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم. سڵاوێکی تایبەتیش دەنێرم بۆ دایکی ئەزیزم ھێرۆخان و دەستەی دامەزرێنەرانی دیکەی کەناڵەکە و ھەموو ئەو ئازیزانەش کە رۆژێک لە رۆژان بە کوردساتەوە ماندووبوون و لەڕێی کوردساتەوە خزمەتی راگەیاندنی کوردییان کردوە.

کوردسات بە دروشمی "کوردسات ماڵی ھەمووانە" دەستی پێ کرد، بە درێژایی ٢٤ ساڵی رابردووش بە کردار سەلماندوویەتی بێ جیاوازی ماڵی ھەمووان بووە. ھیچ میدیا و کەناڵێکی دیکەی کوردی نییە وەک کوردسات لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا وەھا کۆدەنگییەکی لەسەربێت کە ھەمووان بە کەناڵی خۆیانی بزانن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی کوردسات بە ئیتیک و کاری رۆژنامەوانی و ئەو دروشمەی لەپێناویدا دامەزراوە.

لە مێژووی راگەیاندنی کوردیدا ھیچ میدیا و کەناڵێک وەک کوردسات لە خزمەت لایەنی کلتوری و رۆشنبیری کوردستاندا نەبووە،  کوردسات ھەر بەم تایبەتمەندییەشەوە لەناو بینەرەکانیدا دەناسرێتەوە و بووەتە کەناڵێکی خۆشەویستی ھەمووان. بەپێی چاوەڕوانی کۆمەڵگا، کوردسات تا تەمەنی زیاتر ھەڵدەکشێت، ئەرکی قورستر دەبێت، ھەربۆیە پێویستە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کلتور و رۆشنبیری کوردی، بەردەوام لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و خەمخۆر لە راوێژدابێت تا بتوانێت بە نوێگەری لە بەرنامەکانیدا بۆ ھەمیشە لە لوتکەدا بمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ھەموو بینەرانتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە... 

کوردسات ماڵی ھەموانە
کوردسات یەکێکە لەو کەناڵە دیارانەی ھەر لەسەرەتای خۆناساندنی وەک میدیایەکی کوردی، توانیویەتی  بەراستگۆی و بوێری و بێ لایەنانە بێ جیاوازی ببێتە میوانێکی شیرین و ئارام بەخشی  ماڵەکانمان ، بەھەواڵ و زانیاری بەسوود و بەرنامە ھەمەڕەنگەکانی ببێتە جێگەی  متمانەی ھەمووان.

بۆیە لە ٢٤ھەمین لەساڵیادی دامەزراندی ئەم دەزگای میدیاییە ئازیزەدا  بەناوی ھەڤاڵ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی ھەڤاڵانمان لەمەکتەبی ڕێکخستن گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری گشتی و تەواوی کادر و کارمەندەکانی ئەم کەناڵە شیرینە دەکەین و خوازیارین سات بەسات لە گەشەکردنی بەردەوام و داھێناندا بێت، وەک ھەمیشە.  ئومێدیش دەکەین لەدەستپێکی وەرزی نوێی کارکردنیدا بەبەرنامە و ھەواڵ و زانیارییە بەسوودەکانی  لەپێشکەوتندابێت و مەڵۆی خەرمانی بەبەرەکەت بێت بۆ سەرخەرمانی میدیای کوردی چونکە کوردسات لەئاستیکی بەرزی پرۆفیشاناڵانەی میدیای کوردیدایە و یەکێکە لەشانازییە میدیاییەکانی یەکێتی، دیاریەکی پڕبایەخی سەرۆک مام جەلال و ھێرۆخانە بۆیە ھەمووان وەک دروشمە ھەمیشەییەکەی خۆی، کوردسات بەماڵی ھەموان دەزانین.
جارێکی ترپیرۆزە و ھەمیشە لەسەرکەوتندابن و کوردساتی ئەزیز ھەردەم شاشەکەی بەرەنگاڵەی بمێنیتەوە
مەکتەبی ڕێکخستنی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...

بەرێزان بەرێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی  کوردساتدا پیرۆزیایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

دەزگای میدیایی کوردسات لەمێژوی ٢٤ ساڵەی تەمەنی خۆیدا، پیشەییانە  پەیامەکانی خۆی گەیاندووە  و بۆتە دەنگ و رەنگی ھەموو کوردان، ھەواڵ و زانیاری و بەرنامەکانی ئاراستەیەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی بەرزییان پێشکەشکردوە ،ئەمەش رەنگدانەوەی ھەبووە لە قوڵکردنەوەی ھۆشیاری و پێکەوەژیان و بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەکوردستاندا.
مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(۲٤) ساڵیادی شاشە ڕەنگین و ڕەسەنەکە پیرۆزبێت.

بەڕێزان....بەڕێوبەر و کارمەندان و کادێرانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم ستافە ماندووەکەتان دەکەم.

خۆشەویستان کوردسات ماڵێکی دێرین و ڕەسەنی کوردەواری و مینبەری دەنگ و ڕەنگ و فیکری و ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەری کوردستانیان بووە ، ھەمیشە پەیامی ھونەری و ھونەر دۆستی و ئاشتی و پێکەوەیی لوتکەی دەستپێکی کاری میدیایی ئەم دەزگایە بووە.

داھێنان و پرۆفیشناڵی و ڕەچەشکێنی و پابەندبوون بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و  بنەما و پرەنسیپەکانی ،  ڕەنگدانەوەی بەرنامە و پرۆگرامەکانی ھەمیشە ئاوێنەی  خستنەڕووی خەم و چەمک و ھۆشیاری و  داواکارییەکانی ھاوڵاتیان بووە.
لەم ساڵی نوێیەشدا ئومێدەوارم دەزگای میدیایی کوردستات درێژە پێدەری ھەنگاوە سەرکەوتووەکانی ساڵانی پێشووی بێت و بتوانێت کاری بە پێزتر ئەنجام بدات.
لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە بە یەکەی بەڕێوبەر و کارمەندان دەکەم و تەمەنا ئەکەم لەش ساغ و تەندروست باش بن.

سامان شێخ لەتیف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە… 
بەرێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات - ی ئازیز
رۆژنامەنوس و کارمەندانی کوردسات

بەناوی ستافی سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ەوە، جوانترین، پیرۆزبایی ساڵیادی کوردسات لەئێوە و تەواوی ماندونەناسانی رابردوو، ئێستای کەناڵە سەنگینەکەتان لێدەکەین.

کوردسات، توانیویەتی مێژوویەکی درەوشاوە بۆ خۆی و راگەیاندندا تۆمار بکات، کە ماڵ و دەنگی ھەموان بووە، بایەخێکی زۆری بەبواری کلتوری و فەرھەنگی رەسەنی کوردەواری داوە و ھاوشانیش بەوپەڕی راستگۆیی، خێرایی، بێلایەنیەوە رووماڵی رووداوە ناوخۆیی و ھەرێمی و جیھانییەکانی کردوە کە جێگەی متمانەیە.

پێشەنگی و داھێنانەکانی کوردسات بنەمایەکی سەرەکی کارکردنی میدیایی کەناڵەکەتانە و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین کە لەساڵی نوێی کارکردنیشتاندا داھێنان و نوێگەریی میدیایی پێشکەش بە بینەر و وەرگران بکەن. 
PUKMEDIA

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8384858687...674