ھەرێم کەمال ئاغا: کوردسات رۆڵی گرنگی ھەبووە لە زیندوو راگرتنی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٥٢
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و وەک ھەمیشە ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، کوردسات لە رابردوودا دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە و وەک میدیایەکی نیشتمانی کاری کردووە، سەکۆیەکی کولتووری بووە بۆ ھونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیران و ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە زیندوو راگرتنی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد، ھیواخوازین وەک ھەمیشە بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.
ھەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان