(۲٤) ساڵیادی شاشە ڕەنگین و ڕەسەنەکە پیرۆزبێت.

بەڕێزان....بەڕێوبەر و کارمەندان و کادێرانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم ستافە ماندووەکەتان دەکەم.

خۆشەویستان کوردسات ماڵێکی دێرین و ڕەسەنی کوردەواری و مینبەری دەنگ و ڕەنگ و فیکری و ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەری کوردستانیان بووە ، ھەمیشە پەیامی ھونەری و ھونەر دۆستی و ئاشتی و پێکەوەیی لوتکەی دەستپێکی کاری میدیایی ئەم دەزگایە بووە.

داھێنان و پرۆفیشناڵی و ڕەچەشکێنی و پابەندبوون بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و  بنەما و پرەنسیپەکانی ،  ڕەنگدانەوەی بەرنامە و پرۆگرامەکانی ھەمیشە ئاوێنەی  خستنەڕووی خەم و چەمک و ھۆشیاری و  داواکارییەکانی ھاوڵاتیان بووە.
لەم ساڵی نوێیەشدا ئومێدەوارم دەزگای میدیایی کوردستات درێژە پێدەری ھەنگاوە سەرکەوتووەکانی ساڵانی پێشووی بێت و بتوانێت کاری بە پێزتر ئەنجام بدات.
لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە بە یەکەی بەڕێوبەر و کارمەندان دەکەم و تەمەنا ئەکەم لەش ساغ و تەندروست باش بن.

سامان شێخ لەتیف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی