ئاری جەلال: کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٧
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان دەزگای میدییای کوردسات
بەبۆنەی (٢٤) ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات و سەری ساڵی نوێوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەر و کارمەندان و میدیاکارانی دەزگای میدییای کوردسات دەکەم.
کوردسات دەنگ و ڕەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی گەلی کوردستانە، کوردسات مینبەر و ماڵە رەنگین و قەشەنگەکەی کوردستانیانە لەھەر شوێنێکی ئەم جیھانە.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ھیوادارم بەردەوام بن لەبەرنامەی نوێ و تازەگەری.
ھیوای لەش ساغی و تەمەندرێژی بۆ ستافە ئازیزەکەتان دەخوازم.
ئاری جەلال
سەرۆکی دەزگای لوتکە
٢٠٢٣/١٢/٣١