ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە
شنیار
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٠
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە .
ئاگربەستەكە لە سەعات چواری بەیانی ئەمرۆوە چووەتە بواری جێبەجێكردن و بەپێی بەندەكانی ئاگربەستەكەش، سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ٦٠ رۆژدا بە چەند قۆناغێك لە لوبنان دەكشێتەوە و حزبوڵاش لە ناوچەكانی لوبنان دەكشێتەوە بۆ باكوری روباری لیتانی، هاوكات سوپای لوبنان و هێزە ئەمنییەكانی لوبنان دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا دەگرن كە ئێستا لە ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵادان.
هەر بەپێی ئاگربەستەكە هەریەك لە لوبنان و ئیسرائیل بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مافی بەرگریكردن لە خۆیان هەیە .