کاروان گەزنەیی: کوردسات ھاوسەنگانە و پیشەییانە بووەتە سەکۆیەک بۆ ئەداکردنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٦
دەقی پەیامەکە..
بەڕێزان،
بەڕێوەبەر و کارمەندە ماندوو نەناسەکانی دەزگای میدیایی کوردسات…
گەشاوەبێت (٢٤)-ەمین ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی گەشاوەی شاشە ڕەنگین و سەنگینەکەی کوردسات، و بەگەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم. کوردسات، شاشەیەکی ڕەنگاڵە و شوێنگەی پێگەیاندنی سەدان ڕاگەیاندنکاری پیشەیی بووە، و سەرمەشق و پێشەنگ بووە لە ھاوسەنگڕاگرتنی زانیاری و ھەواڵ بە زمانێکی پیشەیی و بەرزی ڕاگەیاندن.
دەزگای میدیایی کوردسات، سەرباری پێشکەوتنێکی دڵخۆشکەر لە تەکنیک و ھونەری پێشکەشکردن، شوناس و ناسنامەی پاراستنی کەلتوور و زمان و ئەدەب بووە، و سەکۆیەکی ھاوسەنگ بووە بۆ ئەداکردنی دەنگی ڕادیکاڵێکی چەپ تا ڕاست، بەبێ گوێدانە باکگراوند و ئەدا و بەرژەوەندی سیاسی تایبەت؛ ھاوکات، ھاوسەنگانە و پیشەییانە بووەتە سەکۆیەک بۆ ئەداکردنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، بە ناسنامەییەکی پیشەییانە و پڕ لە ئێتیکی بەرزی ڕۆژنامەوانی.
کاروان گەزنەیی