لیوا روکن عومەر ساڵح: کوردسات ھەمیشە پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٠٥
دەقی پەیامەکە...
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیای کوردسات گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی کوردسات دەکەم وھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
کوردسات لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەخۆ بینیوە، توانیویەتی پارێزگاری لە پیشەیی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، بەردەوامیش ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە گواستنەوەی ھەواڵ و چالاکیەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەردەوام دەنگ و ڕەنگی تەواوی کوردستانیان بووە بێ جیاوازی، جارێکی تر ئەم یادەیان لێ پیرۆز دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم لەداھاتوودا.
لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن"
٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣