فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی: کوردسات کەناڵی دڵخوازی ھەموو خێزانێکی کوردە
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٢٢
دەقی پەیامەکە...
بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز
٢٤مین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات-تان لێ پیرۆز دەکەم.
کوردسات، میدیایەکی سەنگین و خاوەن ئیتیکی باڵای کاری ڕاگەیاندنە، کوردسات کەناڵی دڵخوازی ھەموو خێزانێکی کوردە. ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە پێدانی ھەواڵ و زانیاری دروست و پاراستنی بەھا کۆمەڵایەتیەکان وکلتورمان.
ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەداھاتوو بۆ دەخوازم.
فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان