کوردستان

یاسای ماف و ئیمتیازەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان لە پەرلەمان لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠١١ دەرچووە، بەڵام ناڕەزایی بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی لێکەوتەوە و دوای نزیکەی ٨ ساڵ پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا ھەمواری یاساکە بکرێتەوە.


بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی ھەمواری یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ھەموار بکەنەوە.


لەم خولەی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە بۆ خوێندنەوەی دووەم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی "قایە" لە باکوری خۆرئاوای خانەقین و موختاری گوندەکەیان کوشتووە و دوو کەسیی تریشیان بریندار کردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەلامارەکە بۆ ماوەی سەعاتێک شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکە و تیرۆرستانی داعش ڕوویدا و دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییە عێراقییەکان تیرۆرستان ھەڵھاتن.


پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا گەڕان و پشکنینی ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی عەلیاوای خانەقین بۆ دۆزینەوەی تیرۆرستانی داعش بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند دروستکردنی ئەو شارە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ زیاتر پێشخستن و بەرەو پێشچوونی بواری وەبەرھێنان و بوژانەوەی لایەنی ئابوری و گەشتیاری لە سلێمانی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر لە بەردەم وەبەرھێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.


وتیشی، پڕۆژەکە لەسەر ئاستی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە چەند وڵاتێک بنیاتنراوە و دروستکردنی شارێکی لەم جۆرەش لە سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھێمای زیاتر گەشەسەندن و بوژانەوەی لایەکی ئابوری و بازرگانییە و ھیوادارن پڕۆژەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە بواری بە جێبەجێ کردنەوە.


لای خۆشیەوە "کاوە شێخ سەعید" خاوەنی کونسوڵ گروپ کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە ڕایگەیاند، بەجێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیە سلێمانی لە بواری بازرگای و گەشتیاری و وەبەرھێنانی بیانی دەچێتە قۆناغێکی گەشەسەندوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بڕیارە "زەریف" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بگاتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.


دوێنی "زەریف" لە میانی سەردانێکی ٢ ڕۆژە بۆ "عێراق" گەیشتە "بەغداد" و چاوی بە ژمارەیەک لێپرسراوی وڵاتەکە کەوت و ڕایگەیاند، عێراق ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ناوچەکە و ھەماھەنگی باشیان ھەیە لە بوارەکانی نەوت و گاز و ھێڵی ئاسنین. وتیشی، پێویستە پەیوەندییمان لەگەڵ وڵاتان لەسەر بنەمای ڕێز و دەستوەرنەدان بێت.


پێشتریش، "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئاساییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کـوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، تورکیا ھێزێکی زۆری لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی بڵاوەپێکردووە و ناو بە ناو لە گوندی کێستەی سەر بە ئامێدی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ڕوودەدات و ڕەوشی ناوچەکە زۆر نا ئارامە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بەردەوامی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، کارەبای ٧٣ گوند لە ناوچەی بەرواری باڵا بڕاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. دارا ڕەشید" وەزیری پلاندانانی ھەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگار و جێگیری پارێزگاری ھەڵەبجە گفتوگۆیان کرد لە بارەی پڕۆژەکانی پارێزگای ھەڵەبجە کە بەشێکیان بەھۆی قەیرانی دارایی ڕاگیراون و ژمارەیەکیشیان لە بواری جێبەجێکردندان.


وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە بودجەی ئەو پارێزگایان لە ٢٪ کردووە بە ٣٪، ھەروەھا لە چوارچێوەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایی بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەچاوی تەواوی پڕۆژە و سێکتەرەکان کراوە و بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کاری لەسەر بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان  ٩٦٩کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و  ١٩ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٨٧٨ توشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٢٦)

 
١. پشکنین: (٧٥٠٢ پشکنینی نوێ) 
(٢٢٧٦) ھەولێر
(٢١٠١) سلێمانی
(٢٤٧٨) دھۆک
(٦٠) ھەڵەبجە
(٥٤٣) گەرمیان
(٤٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٩٦٩ تووشبووی نوێ)
(١٥٩) ھەولێر
(٣٨٩) سلێمانی
(٣٥٥) دھۆک
(٢٤) ھەڵەبجە
(٣٩) گەرمیان
(٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٨٧٨ چاکبوون)
(١٢٢) ھەولێر
(٣١٠) سلێمانی
(٣٥٨) دھۆک
(٨) ھەڵەبجە
(٦٥) گەرمیان
(١٥) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٩ مردن)
(٧) ھەولێر
(٢) سلێمانی
(٥) دھۆک
(١) ھەڵەبجە
(٤) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٦١٤٢٠١ (٥٦٤٩٥٣ ھەولێر، ٣٦٧٨٣٤ سلێمانی، ٦٧٠٢٩٤ دھۆک، ١١١٢٠ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٤٨١٠٩ (٤٨٢٠٩ ھەولێر، ٤٤٣٧٦ سلێمانی، ٥٢٠٩٨ دھۆک، ٣٤٢٦ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٢٤٦٢٨ (٤٠٧٤٥ ھەولێر، ٣٥٩٠١ سلێمانی، ٤٤٩٢٧ دھۆک، ٣٠٥٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٤٩٢ (٦٣٧٠ ھەولێر، ٦٦٢٨ سلێمانی، ٦٢٦٨ دھۆک، ٢٢٦ ھەڵەبجە)
مردن ٣٩٨٩ (١٠٩٤ ھەولێر، ١٨٤٧ سلێمانی، ٩٠٣ دھۆک، ١٤٥ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٢٧ی نیسان ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
" محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن " قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پێشوازی لێکرا ، بڕیارە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی دوو شەممە "وەزیری دەرەوەی ئێران" بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ بەشێک لە لێپرسراوانی حکومەتی عێراق کۆبۆوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری لە روونکردەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەکۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.
لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەی ئەو پەرلەمانتارە رەت دەکاتەوە و بەھیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنەش ئەوەبوو،‌ مووچەی ١٦ ھەزار و ٥٠٥ کەس کە فرە مووچەی نایاساییان ھەبوو راگیراوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە دەکرێت لە مووچەی زیاتر لە ٣٦ ھەزار مووچەخۆری تر، دواتریش بڕیار لەسەر ئەوانیش دەدرێت.
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری جەختی لەوەشکردۆتەوە، ئەو پەرلەمانتارە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی کردووە، بۆ ھەموو لایەکیشی روون دەکەنەوە پڕۆسەی بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی ھەشت و نۆی حکومەتی ھەرێم.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە دیدارێکدا گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لەپێناو بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە. 
ھاوسەرۆکان جەختیان لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان بە فاکتەرێکی گرنگ زانی بۆ پاراستن و ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.
ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا لە بەرەوپێشچونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایانگەیاند کە گەیشتن بە رێکەوتن لەو دانوستانانە دەبێتەمایەی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی ھاوڵاتیانی ئێران کە بەھۆی گەمارۆوە زەرەرمەندبوون، ھاوکات دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەگشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو رۆڵە گرنگەی یەکێتی دەیگێڕێت بەتایبەت کە لە دوای گۆڕانکاریی و ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە، پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەھێزتربووە.
ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوندییەکان و یارمەتیدانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی وشکەساڵی، بڕیاری گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێنمان دا لە تەرخانکردنی بودجەی تایبەت و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ھەوڵدانی مسۆگەرکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان. 

راشیگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپارد بۆ ھەماھەنگی کردن، بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان و پلانی حکومەتم بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەکە خستەڕوو، کە بەشێکیان بۆ ساڵانی ئایندەن لە چەشنی دروستکردنی بەنداوی بچوکی گلدانەوەی ئاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بازرگانانی ھاوردەکردنی سوتەمەنی پێیان راگەیاندین نرخی سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیھان زیادیکردووە، دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار و زیادبونی رسومات ھۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنیە .

راشیگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زیاد بکات بۆ وەرگرتی ئەو بڕە بەنزینەی چۆن بۆ پارێزگاکانی خواروی عێراق دابین دەکرێت ھەرێمی کوردستان بێ بەش نەبێت لەو بڕە سوتەمەنیە کە نرخی بە ٤٥٠ دینار دیاریکردووە بەمەش نرخ جێگیر دەبێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، پێدانی مۆڵەتی ھاوردەکردنی بەنزین پێشتر لەلای پارێزگاری سلێمانی دەدرا بۆ ھاوردەکردنی سوتەمەنی، بەڵام ئێستا چووەتەوە لای بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەکان، کە بۆ ھەر تۆنێک ١٥ دۆلار تا ٢٥ دۆلار وەردەگرێت وە رسوماتی باجی دەرامەت لە ١٨ ھەزار دینارەوە زیادبووە بۆ ١٨٠ ھەزار دینار ئەمانە ھەموی کاریگەری لەسەر بەرز بونەوەی نرخی بەنزین ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راھی رەھبەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی ھەرێم راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لەبارەی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.

وتیشی، دواتر ئەو راپۆرتە دەدرێت بە ئەندامان و لیژنەکان، ئەو بابەتانەی تایبەت بێت بە ھەر لیژنەیەکەوە، راپۆرتی خۆیانی لەسەر ئامادەدەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی ھەرێم لە راپۆرتی یەکەمدا ھێڵە گشتییەکانی یاسای چاکسازی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکات، بەڵام بە پێی زانیاریەکان لە راپۆرتی دووەمدا کار بە داتا و زانیاری کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی کوێستەیان کردوە لە بەرواری باڵا،  دواتر بە شەش ھەلی کۆپتەر ھێزی خۆی لە ناوچەکەدا دابەزاندوە و ئێستا ھێزێکە لەو گوندە جێگیرکراوە. 

جگە لەوەش بۆردومانی چەند ناوچەیەکی تری سەر بە ئامێدی کردووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ وەزیری تەندروستی ھەرێم پەیوەندی بە وەزیری تەندروستی عێراقەوە کردووەو لە بارەی رووداوی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستانی پیشانداوە بۆ بە ھاناوەچوونی ھەر پێداویستیەک و ھاوکاریکردنی تیمەکانی پزیشکی و ئامادەباشی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نووسراوێکی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێازگای سلێمانی ھاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکەنەوە، رۆژی سێ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ لە ھۆڵی کۆبوونەوەکان ئامادەبن بە مەبەستی ئەنجامدانی ٦٢ ھەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە.

ئاماژەبەوەشکراوە، کارنامەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پێکھێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی (پلە نایاب) و دەنگدان لەسەر پێشنیازی زیادکردنی دوو ئەندام بۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...709710711712713