د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند دروستکردنی ئەو شارە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ زیاتر پێشخستن و بەرەو پێشچوونی بواری وەبەرھێنان و بوژانەوەی لایەنی ئابوری و گەشتیاری لە سلێمانی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر لە بەردەم وەبەرھێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.


وتیشی، پڕۆژەکە لەسەر ئاستی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە چەند وڵاتێک بنیاتنراوە و دروستکردنی شارێکی لەم جۆرەش لە سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھێمای زیاتر گەشەسەندن و بوژانەوەی لایەکی ئابوری و بازرگانییە و ھیوادارن پڕۆژەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە بواری بە جێبەجێ کردنەوە.


لای خۆشیەوە "کاوە شێخ سەعید" خاوەنی کونسوڵ گروپ کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە ڕایگەیاند، بەجێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیە سلێمانی لە بواری بازرگای و گەشتیاری و وەبەرھێنانی بیانی دەچێتە قۆناغێکی گەشەسەندوو.