سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی "قایە" لە باکوری خۆرئاوای خانەقین و موختاری گوندەکەیان کوشتووە و دوو کەسیی تریشیان بریندار کردووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پەلامارەکە بۆ ماوەی سەعاتێک شەڕ لە نێوان دانیشتووانی گوندەکە و تیرۆرستانی داعش ڕوویدا و دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییە عێراقییەکان تیرۆرستان ھەڵھاتن.


پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا گەڕان و پشکنینی ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی عەلیاوای خانەقین بۆ دۆزینەوەی تیرۆرستانی داعش بەردەوامە.