یاسای ماف و ئیمتیازەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان لە پەرلەمان لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠١١ دەرچووە، بەڵام ناڕەزایی بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی لێکەوتەوە و دوای نزیکەی ٨ ساڵ پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا ھەمواری یاساکە بکرێتەوە.


بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی ھەمواری یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ھەموار بکەنەوە.


لەم خولەی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە بۆ خوێندنەوەی دووەم.