بەھۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا کارەبای ٧٣ گوند لە ئامێدی بڕاوە
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١
٢٢٧
پەیامنێری کـوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، تورکیا ھێزێکی زۆری لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی بڵاوەپێکردووە و ناو بە ناو لە گوندی کێستەی سەر بە ئامێدی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ڕوودەدات و ڕەوشی ناوچەکە زۆر نا ئارامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بەردەوامی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، کارەبای ٧٣ گوند لە ناوچەی بەرواری باڵا بڕاوە.