راھی رەھبەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی ھەرێم راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لەبارەی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.

وتیشی، دواتر ئەو راپۆرتە دەدرێت بە ئەندامان و لیژنەکان، ئەو بابەتانەی تایبەت بێت بە ھەر لیژنەیەکەوە، راپۆرتی خۆیانی لەسەر ئامادەدەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی ھەرێم لە راپۆرتی یەکەمدا ھێڵە گشتییەکانی یاسای چاکسازی دیاری کردبوو بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکات، بەڵام بە پێی زانیاریەکان لە راپۆرتی دووەمدا کار بە داتا و زانیاری کراوە.