کوردستان

ماڵپەڕی عێراق ئۆیل ریپۆرت بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی تورکیا کە دووی تشرینی یەکەم ئاڕاستەی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ی کردووە، ئەنقەرە بە رەسمی چاککردنەوەی بۆری نەوتی جەیھانی راگەیاندوە و عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانێت دەستبە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە کە رۆژانە دەتوانێت ٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت لەرێگەیەوە ھەناردە بکات.

حکومەتی تورکیا لە نوسراوەکەیدا بۆ حکومەتی عێراق نوسیویەتی، "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆری گواستنەوە عێراق-تورکیا لە خاکی تورکیادا ئامادەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و عێراق لە ٢٠٢٣/١٠/٤ ەوە دەتوانێت ھەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

١٠ی ئەم مانگەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی کۆمپانیاکانی نەوت لەو پارەیەی لەبەرامبەر بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن سۆمۆوە بۆیان دیاریکراوە کە بڕەکەی ٦ دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عێراق…

بەڕێزان کەسوکاری کۆچکردوو نەجمەدین ساڵاز 

بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (نەجمەدین سڵێمان ساڵاز) کەسایەتی دیاری سیاسی و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار و ئامادەکار لەدەزگای میدیایی کوردسات، زۆر غەمباربووم. 

بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەکەسوکار و خانەوادەکەتان و میدیاکارانی ھاوڕێی ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

کۆچی دوایی نەجمەدین سڵێمان ساڵاز، رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە دەزگای میدیایی کوردسات لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

نەجمەدین سڵێمان ساڵاز کەسایەتییەکی دیار و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموونی باکووری کوردستان بوو کە خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکردووە.

بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەی، ھاوڕێ و ھاوکارانی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایانی کردووە دەڵێت، سەدان ھەزار خوێندکار لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیی ، ئامادەیی، پەیمانگا و زانکۆکاندا؛ چاویان لە دەستێشخەریی مامۆستایانە، موچە و ماف و شایستە داراییەکان بە یاسا دەبێت قەرەبووبکرێنەوە، ئەوەی قەرەبووناکرێتەوە ماوەی خوێندنە.

ھاوکات داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات، موچەو بودجە تیکەڵی دۆسییەو ململانێ سیاسییەکان نەکات، ھەروەھا ڕێگا نەدات داواو مافی ڕەوای مامۆستایان و موچەخۆران تێکەڵ بە ھەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات کۆتایی بەو رەوشە ناھەموارە بھێنێت و مافی خەڵک و موچەو بوجەی ھاووڵاتیان تێکەڵ بە ھیچ دۆسییەیەکی تر نەکات.

ھەروەھا داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکات، ئەرکی حوکمڕانیی خۆی بەرامبەر ھاووڵاتیانی کوردستان بەگشتیی و بەرامبەر موچەخۆران بەتایبەتیی جێبەجێبکات و موچەی بەردەوامی کەرتی پەروەردە بێ دواخستن دابینبکات.

داوا لە مامۆستایانیش دەکات، بەبەردەوامبون لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و مافی ھەمووان، بە بڕیارو ئیرادەی کەسیی خۆیان، پرۆسەی خوێندن ببوژێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دەڵێت، ئەو کەسانە دەدەنە دادگا کە ھەڕەشە لەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەکەن، کە بایکۆتیان شکاندووە و ئەگەر دەربکەوێت مامۆستان دوردەخرێنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیەکە چەندین ھەژمار، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا، کەوتوونەتە بێڕێزیکردن و سوکایەتی و ھەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردووەتەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی پەروەردە بە رەسمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو ھەڕەشە و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە سکاڵای یاساییان ھەیە و دەیانەوێت  ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە و قبوڵ ناکەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتییان پێبکرێت.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکردووە، پاش ئەوەی دەرکەوت ھەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان ھەیە، ئەو پلەیان بە بڕیارێکی رەسمی لێوەردەگرنەوە. 

لای خۆیەوە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵنامەی خوێندن ناگۆڕدرێت و کەم ناکرێتەوە، چونکە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، گەورەترین زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت، پرۆسەی وەرگرتنیش لە زانکۆکان زۆر ئەستەم دەکات و گرفت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش دروستدەکات.

وتیشی، بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی نۆی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاریی ١٢ی ئامادەیی، ھیچ یەکێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن کەم ناکرێنەوە و دەستکاری ناکرێن و وەک ساڵی رابردوو دەبێت، بەپێی ساڵنامەکە یەکی تەمموز دواین تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجامدەدرێت، بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن دەستکاریی کات و رێکەوتی تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی رۆژی ھەینی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە مامۆستایان کرد درێژە بە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆت بدەن، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی کاک بەرھەم بارام حەمەئەمین

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (بەرھەم بارام حەمەئەمین) ئەفسەر لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی لە ھێزەکانی دژەتیرۆر دەکەم.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، بەھۆی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانەوە، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان و ھەموو ناوەندە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانیش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا زۆر گرنگە مامۆستایان بۆ داکۆکیی لە بژێویی خۆیان و ماڵ ‌و منداڵیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆتی خۆرسکانەیان بدەن، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.

مامۆستایانی ناڕازی جەختدەکاتەوە، کە بە ئومێدەوە درێژە بە بایکۆت دەدەن و بەردەوام دەبن لە گەیاندنی دەنگی مووچەخۆران بە سەرجەم ناوەند و دەزگا پەیوەندیدارەکان تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەری ریشەیی بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، لە پارێزگای دێرەزووری رۆژھەڵاتی سوریا، جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەکدارانی یەپەگە و ھۆزە عەرەبەکان دەستیپێکردوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھۆزە عەرەبەکانی دێڕەزوور لە ژمارەیەک گوندی ناوچەکە لەوانە گوندەکانی درنج و ئەلسور و حەوایج، بە چەکی قورس ھێرشیانکردووەتە سەر ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی یەپەگە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئیبراھیم ئەلھفل سەرۆکی ھۆزی عاقیدات کە رێبەرایەتی راپەڕینی ھۆزە عەرەبەکان دەکات دژی چەکدارانی یەپەگە، پەیامێکی دژی چەکدارانی پەکەکە دەرکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ھەولێر پرۆژەیەکی ئاو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئاوی ماڵان پاکدەکاتەوە و دووبارە بۆ ئاودێریکردنی پارک و باخچەکان بەکار دەھێندرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆژەکە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی یونسێف جێبەجێکراوە و ئاوی ماڵان وەردەگرێت، دواتر لە رێگەی وێستگەیەک پاک دەکرێتەوە و بۆ پارک و باخچەکان بەکاردەھێندرێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ٣٠٠ ھەزار داری چێندراو بەو ئاوە دێراو دەکرێت، راشیگەیاندووە، وابڕیارە دووەم پڕۆژەی ھاوشێوە لە پارکی سامی عەبدولرەحمان جێبەجێ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاریداوە حاڵەتی باری نائاسایی لە رۆژئاوای کوردستان تا ١٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ درێژ بکرێتەوە.

لە بارەی ھۆکاری درێژکردنەوەکەش کۆشکی سپی دەڵێت، ھێرشەکەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی داعش و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات، ھەڕەشەیەکی نائاسایشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

ساڵی ٢٠١٩ ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ دەستپێکی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان، باری نائاسایی نیشتیمانی لە سوریا راگەیاند و ھێرشەکەی ئەنقەرەی بە ھەڕەشە بۆسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوبرد، بەھۆی بڕیارەکەی ئەمریکاش ھێرشی زەمینی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگیرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کۆنفرانسی ساڵانەی شارە داھێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ لە جیھاندا، سلێمانی لەگەڵ ھەر یەک لە شارەکانی سیاتڵ لە ئەمریکاو ئیدنبرە لە سکۆتلاندەدا، لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاکییەکاندا، بوونەتە یەکەمی شارە داھێنەرە ئەدەبییەکانی جیھان و لە رۆژی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ئەزموونی خۆیان پێشکەش بە شارە بەشداربووەکان کرد.

وتیشی، ژووری سلێمانی بە یەکێک لە چالاکترین و پڕ پەیوەندیترین ژووری تۆڕەکە ناسێندرا، کە توانیویەتی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بە شێوەگەلێکی زۆر باش کاربکات و کاری ھاوبەش لەگەڵ زۆربەی ژوورەکانی شارە داھێنەرە ئەدەبییەکانی جیھان رێکبخات.

بەوتەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر، سلێمانی تەنھا شاری کوردستان و عێراق و ناوچەکەبووە، کە بەشداریی لەو دیدارە جیھانییەدا کردوەو بەرھەم و کایەی ئەدەب و کولتوری کوردستانی خستوەتە سەر نەخشەو ناو کارنامەی رێکخراوی یونسکۆو ھەموو جیھانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووە، لە ھەرێمی کوردستان ٢١ بەنداو ھەیە، بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا بەکاردەھێنرێن، بەپێی پلانەکانیش ئەو بەنداوانەی ئێستا دروستدەکرێن، وێستگەی کارۆئاوی بۆ ھەموو بەنداوە گەورەکان دادەنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ١٨ بەنداو تەواوکراون، کە توانای گلدانەوەی ٨٠.٧٥٦ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان ھەیە کە پێنج بەنداو لە ھەولێر و چوار بەنداو لە سلێمانی و دوو بەنداو لە دھۆک و حەوت بەنداو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تەواوکراون.

ھەروەھا رەحمان خانی رونیشکردەووە، لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمدا، ١٣ بەنداو لە دوایین قۆناغەکانی کارکردندان کە بە کۆتاییھاتنیان ٢٦٩ ملیۆن مەتر سێجا ‌ئاوی سەرزەوی لە ھەرێم زیاد دەبێت، لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ ئەمساڵ چوار بەنداویان تەواوبکرێت و بتوانرێت ئاویان تێدا گل بدرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا  بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەتەکان، ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بڕیاردرا بە دواخستنی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی باڵا.

راشیگەیاند، وەزارەت بڕیاریدا بە دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی کلینیکی پزیشکی و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤، لە ١٥/١٠/٢٠٢٣ وە بۆ ٢٥/١٠/٢٠٢٣ دوابخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ھەولێر لەگەڵ ڤیکتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و ھەردوولا باسیان لە پێشھاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و گرنگی و پێویستی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد.

مەسرور بارزانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی مووچەخۆرانی ھەرێم، وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، مانگانە بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لە ڕێگەی حکومەتی ھەرێمەوە وەربگرن.

پەیوەست بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمیش، مەسرور بارزانی ئەوەی خستووەتەڕوو، جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیھان بە زووترین کات دەکاتەوە، ھەروەھا دووپاتیدەکاتەوە، پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێم بگیرێت و مافی گشت پێکھاتەکانی عێراق پارێرزراو بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیۆزی راگەیاند، پێش ساڵێک و یەک مانگ ھۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی گوڵان لەلایەن رێکخراوی (جی ئای زێت)ی ئەڵمانی نۆژەنکرایەوە، بەڵام دواتر بەھۆی نەبوونی پزیشکی بێھۆشکار کێشەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بەیانیاندا دروستبوو، بریارە ١٤ ئەم مانگە دەستپێبکاتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ ئەوەشی راگەیاند، کە روژانە پزیشکەکان لە بەیانیاندا دەتواننن ١٢-١٦نەشتەرگەری ئەنجامبدەن بە بڕە پارەیەکی کەم کە حکومەت دەستنیشانی کردووە، لە ئێستادا لە سنوری بەرێوبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ سەدان کەس خۆیان ناونوسکردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر تۆمەتبار بەھۆی خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دزینی ئەکاونتی ھاووڵاتییان و دروستکردنی ئەکاونتی ساختە بۆ بەکارھێنیان دژ بە ھاووڵاتیان.

وتیشی، لەئێستادا دوو تۆمەتباری دیکە بەھەمان تاوان لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوان دەستگیرکراون و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئەحمەد رەمەزان راشیگەیاند، سزای ئەو تۆمەتبارانە زیندانیکردنە لە شەش مانگ تا پێنج ساڵ، یاخود سزای داراییە کە لە ملێۆنێک تا پێنج ملیۆن دیناری عێراقییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...122123124125126...675