کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاریداوە حاڵەتی باری نائاسایی لە رۆژئاوای کوردستان تا ١٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ درێژ بکرێتەوە.

لە بارەی ھۆکاری درێژکردنەوەکەش کۆشکی سپی دەڵێت، ھێرشەکەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی داعش و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات، ھەڕەشەیەکی نائاسایشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

ساڵی ٢٠١٩ ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ دەستپێکی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان، باری نائاسایی نیشتیمانی لە سوریا راگەیاند و ھێرشەکەی ئەنقەرەی بە ھەڕەشە بۆسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوبرد، بەھۆی بڕیارەکەی ئەمریکاش ھێرشی زەمینی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگیرا.