سەربازێكی بەریتانیا  تۆمەتبار دەكرێت بە هاوكاریكردنی سوپای پاسداران و گواستنەوەی زانیاری گرنگ بۆیان.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دادگایەكی بەریتانیا تۆمەتی سیخورێكردنی بەسەر سەربازێكی وڵاتەكەیدا یەكلاكردوەتەوە كە زانیاری بۆ سوپای پاسدارانی ئێران گواستوەتەوە و دانیشی بە تاوانەكانیدا ناوە.


ئاژانسەكە رونیكردوەتەوە، ئەو سەربازە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ لە ریزەكانی سوپای بەریتانیادا بووە و زانیاریی هەستیاری بۆ ئێران كۆكردوەتەوە، دوای دەستگیركردنیشی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا لە زیندان هەڵهاتووە، بەڵام دواتر دەستگیركراوەتەوە.


باسی لەوەشكردووە، هاوكارییە هەواڵگرییەكانی ئەو سەربازەی پێشووی بەریتانیا بۆ مەبەستی كاری تیرۆریستی و مەترسیدار بووە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.