مامۆستایانی ناڕازی: پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬١٨١
لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، بەھۆی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانەوە، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، گەیشتووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان و ھەموو ناوەندە نێودەوڵەتی و عێراقییەکانیش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا زۆر گرنگە مامۆستایان بۆ داکۆکیی لە بژێویی خۆیان و ماڵ و منداڵیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆتی خۆرسکانەیان بدەن، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.
مامۆستایانی ناڕازی جەختدەکاتەوە، کە بە ئومێدەوە درێژە بە بایکۆت دەدەن و بەردەوام دەبن لە گەیاندنی دەنگی مووچەخۆران بە سەرجەم ناوەند و دەزگا پەیوەندیدارەکان تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەری ریشەیی بۆ دەکرێت.