رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاندووە، لە ھەرێمی کوردستان ٢١ بەنداو ھەیە، بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا بەکاردەھێنرێن، بەپێی پلانەکانیش ئەو بەنداوانەی ئێستا دروستدەکرێن، وێستگەی کارۆئاوی بۆ ھەموو بەنداوە گەورەکان دادەنرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ١٨ بەنداو تەواوکراون، کە توانای گلدانەوەی ٨٠.٧٥٦ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان ھەیە کە پێنج بەنداو لە ھەولێر و چوار بەنداو لە سلێمانی و دوو بەنداو لە دھۆک و حەوت بەنداو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تەواوکراون.

ھەروەھا رەحمان خانی رونیشکردەووە، لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمدا، ١٣ بەنداو لە دوایین قۆناغەکانی کارکردندان کە بە کۆتاییھاتنیان ٢٦٩ ملیۆن مەتر سێجا ‌ئاوی سەرزەوی لە ھەرێم زیاد دەبێت، لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ ئەمساڵ چوار بەنداویان تەواوبکرێت و بتوانرێت ئاویان تێدا گل بدرێتەوە.