لە ھەولێر پرۆژەیەک بۆ بەکارھێنانەوەی ئاوی ماڵان بۆ ئاودانی پارک و باخچەکان جێبەجێدەکرێت
لاوان
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٧١
فەرمانگەی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ھەولێر پرۆژەیەکی ئاو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئاوی ماڵان پاکدەکاتەوە و دووبارە بۆ ئاودێریکردنی پارک و باخچەکان بەکار دەھێندرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆژەکە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی یونسێف جێبەجێکراوە و ئاوی ماڵان وەردەگرێت، دواتر لە رێگەی وێستگەیەک پاک دەکرێتەوە و بۆ پارک و باخچەکان بەکاردەھێندرێتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ٣٠٠ ھەزار داری چێندراو بەو ئاوە دێراو دەکرێت، راشیگەیاندووە، وابڕیارە دووەم پڕۆژەی ھاوشێوە لە پارکی سامی عەبدولرەحمان جێبەجێ بکرێت.