وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا  بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەتەکان، ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بڕیاردرا بە دواخستنی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی باڵا.

راشیگەیاند، وەزارەت بڕیاریدا بە دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی کلینیکی پزیشکی و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤، لە ١٥/١٠/٢٠٢٣ وە بۆ ٢٥/١٠/٢٠٢٣ دوابخرێت.