کوردستان


د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و کەسوکاری خێزان و کەسوکاری لیوا خۆشەوی دەکات و دەڵێت، "بە ناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی فیدڕاڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە خێزان و کەسوکاری برامان (لیوا خۆشەوی) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق دەکەین کە ئەمڕۆ بە کارەساتی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا."

دەقی پرسەنامەکە... 
بە ناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی فیدڕاڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە خێزان و کەسوکاری برامان (لیوا خۆشەوی) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق دەکەین کە ئەمڕۆ بە کارەساتی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا..
لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی لیوا خۆشەوی بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری خێزان و کەسوکاری بدات، ئێمەش بۆ ھەتا ھەتایە ئازایەتی و سادەیی و دڵسۆزی ئەم برایەمان لە یادناکەین.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

د.لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحلام فەخرەدین" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کەرکوک بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ نوسراوێکیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە بۆ ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەو زەوییانەی پێشتر گرێبەستیان بۆ کراوە و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ دەیانگرێتەوە. 

راشیگەیاند، لە ئێستادا خاوەن ئەو زەوییانە دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان. 

وتیشی، گرێبەستی ئەو زەوییانە نوێ ناکرێنەوە و ناچنە پلانی کشتوکاڵی وەرزی زستانی داھاتوو، ئەو بڕیارەش دوای تاوتوێکردنی بابەتەکە لەلایەن لیژنەیەک کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغداد پێکھێندراوە لەگەڵ لیژنەی ماددەی ١٤٠ و پسپۆڕان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، تورکیا لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا زیاتر لە ١٤٥ پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری و شوێنی مەدەنی کردۆتە ئامانج،  کە بریتیبوون لە وێستگەکانی کارەبا، ئاو و وزە، نەخۆشخانە و قوتابخانەکان و ئامانجی لەو ھێرشانەش پەکخستنی ژیانی ھاوڵاتیانە لەو ناوچانە.

وتیشی، تورکیا دەیەوێت لەو رێگایەوە ھەوڵ و تواناکانی ئیدارەی خۆسەری بکاتە ئامانج و ھەموو ھەوڵەکانەکانی وڵاتان و رێکخراوەکان پەکبخات، کە لەو ناوچانە دەستیانپێکردوە بۆ دووبارە بنیادنانەوە لە دوای شکستھێنان بە داعش .

کۆبانێ جەختیشیکردەوە،  لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری یەکسانە بە تاوانی جەنگ  و ناتوانرێت کەمتر لەوە وەسف بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بۆردوومانێکی بۆ سەر ناوەندی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی کوجەران لە ناحیەی دیریک لە قامیشلۆ ئەنجامداوە. 

ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکە درەنگانی شەو بووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ھێزەکانیان گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون، بڕیاریشە زانیاری زیاتر لەسەر بۆردوومانەکە بڵاوبکەنەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو لالە مجید فتح اللـە بەگی دەلۆ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (لالە مجید فتح اللە بەگی دەلۆ)م بیست و نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ناسراوی خانەقین و گەرمیان، سەرۆک عەشیرەتی دەلۆ و کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کوردایەتی بوو.

بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان لە خزمانی دەلۆ 

‎بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی گەلەکەمان (مەجید فەتحوڵا دەلۆ) سەرۆکی عەشیرەتی دەلۆ، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی و بەڕێزتان دەکەین و ھاوبەشیی خەمتانین.

‎لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ لە ھەرێمی کوردستان مافی خۆیانە بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن کە بڕیارە لە ٢٥ی شوباتی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

وتیشی، قۆناغی نوێکردنەوە و زانیارییەکانی تایبەت بە لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ بۆ دەنگدان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدیکەین کە ماوەی ١٠ رۆژ دەخاەیەنێت و لە ١٠ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێت، "لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنم."

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...

بەڕێز جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی بەڕێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سلام علیکم

خوازیارم گەرمترین پیرۆزباییەکانی خۆم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حیزبی رەسەن و دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئاراستە بکەم. لەم دەرفەتە سود وەردەگرم و ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم.

ھیوادارم لەژێر سایەی فەزڵی خودا و بەھاوکاری کۆدەنگی ناوخۆی حیزب کە لە کۆنگرەی پێنجەمدا دەرکەوت‌و بە پشت بەستن بە ھێڵی بیرکردنەوەی مەرحومی جەلال تاڵەبانی لە پتەوکردنی یەکپارچەیی نیشتیمانی عێراق، بینەری یەکێتی ناوخۆیی‌و سەرکەوتنی ھەرچی زیاتری یەکێتی نیشتمانی بین بۆ پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان.

لە خوای گەورە تەندروستی، سەلامەتی و سەرکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژتان بۆ دەخوازم.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەکەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی بەڕێوەچووە، سەرۆکی یەکێتیش جەختیکردوەتەوە لەوەی پێویستە ھەمووان وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی کوردستان بکەن.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کرایەوە کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەردەوامی ھەبێت.

دەقی راگەیەندراوەکە..

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێ، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی وەک دەستپێکی کارەکانی لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازکرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە لەھۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە ھەڤاڵانی نوێی سەرکردایەتی کرد و جەختی لەوەکردەوە کە ھەمووان وەک یەک تیم و لەپێناو راپەڕاندنی ئەرکە چارەنووسسازەکاندا کاربکەن و خزمەتی کوردستان بکەن.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی رۆڵی ھەڤاڵانەی عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و ھەڤاڵ دلێر سەیدمەجیدی لە سەرخستنی کارەکانی کۆنگرە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بە ئەوپەڕی رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی تێکۆشەرە سەرەتاییەکان دەڕوانین و شانازیتان پێوەدەکەین.

ھەروەھا سەرۆک بافڵ بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە سوپاسی ھەڤاڵانەی کۆمسیۆنی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی کرد کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە و لەبەرامبەریشدا راپۆرت و دۆکیومێنتە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەیان پێشکەشی سەرۆک بافڵ کرد.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا، ئەرکە حزبی و رێکخراوەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پابەندبوون بە ژیان و گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرایەوە کە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتی دەبێت، بڕیاریشدرا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سبەینێش ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو سکاڵایە، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

نزیکەی ساڵێکە ئەم سکاڵایە تۆمارکراوە، چەندین دانیشتنی لەبارەیەوە کراوە بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لە بارەیەوە نەدراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە و بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە کە رۆژی دووشەمە واتە نۆی ئەم مانگە، مووچەی مانگی نۆی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی ھەرێم، کۆتایی دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەک شەممە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدەدات.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای کۆنگرە سەرۆکی یەکێتیی بانگھێشتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات و سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوە دەکات.

رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە سلێمانی بەست و ماوەی ٥ رۆژی خایاند، تێیدا بەکۆی دەنگ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتیی و ٦٠ کەسیش وەک ئەندامانی سەرکردایەتی ھەڵبژارد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەھیدانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی ھەشت شەھیدی ئاشکرا کرد، کە بە ھۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی کۆبانێ و حەسەکە و تربەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەھید بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ھەشت کەسە رۆژی ٥ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای تورکیاوە شەھیدکراون، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ھەرێمەکانی جەزیرە و فورات بە خاک سپێردراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار....

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی یەکێتی پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ ئەکەم و لە رێگەی ئێوەشەوە لە ھەموو برایانی سەرکردایەتی و کادیران و لایەنگرانی یەکێتی لە ئەرکە پیرۆزەکەتاندا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و ھەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەروەھا پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە ڕابەری کۆچکردوو مام جەلال "خوالێی خۆشبێت" بەجێی ھێشتووە.

لەگەڵ ڕێزدا

د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بھەلکەفتا ھاتنا جەژنا ( جەما)یا ئێزدیا.

گەرمترین پیرۆزباھیا  ل خوشک و برایێن ئێزدی ل ھەرێمێ و عیراقێ و تەڤایا جیھانێ دکەم . ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە بتە ھێڤێنێ ئاشتی وئاڤەدانیێ و چەسپاندنا گیانێ لێبۆرینێ و پێکڤە ژیانێ و رێز لێک گرتنێ دناڤبەرا ھەموو پێکھاتاندا. 
قوباد تالەبانی 
جێگرێ سەرۆکێ ئەنجومەنێ وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ جەژنی جەمای ئێزدییەکان، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست لە خۆشی و کامەرانیدا بن. 

راشیگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە کار بۆ پاراستن و بەدیھێنانی مافی ئێزدییەکان دەکات و لە ھەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...124125126127128...675